هه‌واڵێكی مه‌ترسیدار له‌سه‌ر ئایفۆن بڵاو ده‌بێته‌وه
كۆمپانیای به‌ڵگه‌كانی تاوانی ئه‌لیكترۆنی له ڕووسیا ئاشكرای كرد، ئه‌وانه‌ی مۆبایلی ئایفۆنیان هه‌یه و ئه‌كاونتیان له ئای كلاود هه‌یه، هه‌موو ئه‌و زانیاری و وێنه و تۆمارانه‌ی له نێو مۆبایله‌كه‌یان هه‌بووه و سڕیویانه‌ته‌وه‌ش، لای ئه‌پڵ هه‌ڵده‌گیرێن و نه‌سڕاونه‌ته‌وه و بوونیان هه‌یه.
كۆمپانیای ئلكۆم سۆفتی ڕووسی كه تایبه‌ته به به‌ڵگه‌كانی تاوانی ئه‌لیكترۆنی ڕوونی كرده‌وه، كه كۆمپانیای ئه‌پڵی ئه‌مه‌ریكی ده‌توانێ ته‌واوی ئه‌و داتا و زانیارییانه‌ی له نێو مۆبایلی ئایفۆنه‌كانتان بوونی هه‌بووه و سڕیوتانه‌ته‌وه، به ئاسانی وه‌ریان بگرێته‌وه و به‌كاریان بهێنێ و سوودیان لێ وه‌ربگرێ، بۆیه ئه‌وانه‌ی به‌كارهێنه‌ری ئایفۆنن هه‌رچی له مۆبایله‌كانیان هه‌بووه له سه‌ره‌تاوه تا ئه‌و ساته‌ی ئێسته ته‌واوی ئه‌و زانیارییانه‌ش كه ده‌یسڕنه‌وه، لای ئه‌پڵ هه‌ڵده‌گیرێن و به ئاسانی ده‌توانن وه‌ریبگرنه‌وه.
ڤلادیمێر كاتالۆڤ سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری ئه‌و كۆمپانیا ڕووسییه گوتی، له ڕاستیدا ئه‌وان ده‌توانن هه‌رچی تۆمار و زانیاری هه‌بووه به ئاسانی و به‌یه‌ك گرته وه‌ریبگرنه‌وه و ئه‌رشیڤی بكه‌ن و پێیدا بچنه‌وه.
هه‌روه‌ها گوتی، ئای كلاود كه هه‌ر به‌كارهێنه‌رێكی ئایفۆن ده‌بێ ئه‌كاونتی لێ بكاته‌وه، هه‌ر كاتێكیش زانیارییه‌كانتان ده‌سڕنه‌وه، ئه‌وا ئای كلاود وێنه‌یه‌كی ئه‌و زانیارییانه هه‌ڵده‌گرێ، به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌كارهێنه‌ری ئایفۆن بیبینێ و بتوانی به ده‌ستی بهێنێته‌وه.
ئه‌و كۆمپانیایه له ڕێی به‌رنامه‌یه‌كی نوێی كه دروستی كردووه توانیویه‌تی ئه‌و نهێنییه‌ی ئه‌پڵ ئاشكرا بكات و به‌رنامه‌كه ناوی "Phone Breaker" ه و كارئاسانی زۆر ده‌كات بۆ ده‌رهێنانی هه‌ر فایلێك له نێو ئه‌كاونته‌كانی ئای كلاود، به ئامانجی چاودێری و لێكۆڵینه‌وه‌ی تایبه‌ت كه‌ڵكی لێ وه‌رده‌گیرێت.
س.وشە