جامێك بۆ پاراستنی شاشه‌ی مۆبایل له‌ شكان



پسپۆڕانی بواری پیشه‌سازیی مۆبایل، هه‌ستان به‌ په‌ره‌پێدانی جامێكی روون كه‌ ده‌توانێت شاشه‌ی مۆبایل له‌ شكان بپارێزێت.

پسپۆڕان دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ ئه‌و جامه‌ی دروستیان كردووه‌، رۆڵی گرنگی ده‌بێت له‌ پاراستنی شاشه‌ی مۆبایل و ئامێره‌ ئه‌لیكترۆنییه‌ له‌مسه‌كان له‌ شكان و شوخت و زیان به‌ركه‌وتن.

له‌و هه‌واڵه‌دا كه‌ پێگه‌ی "میل رۆ" له‌وباره‌یه‌وه‌ بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌، هیچ ئاماژه‌یه‌ك به‌و ماده‌ و پێكهاتانه‌ نه‌دراوه‌ كه‌ جامه‌كه‌یان لێ دروست كراوه‌، ته‌نانه‌ت باس له‌ شێوازی دروستكردنیشی نه‌كراوه‌.

به‌ڵام ئه‌وه‌ روون كراوه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌ستووریی جامه‌كه‌ بریتییه‌ له‌ ته‌نیا 0.0004 ملیمه‌تر، به‌ڵام به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌هێزتره‌ له‌ جام و شووشه‌ی ئاسایی و ده‌توانێت وه‌ك قه‌ڵغانێك بێ بۆ شاشه‌ی مۆبایل.

له‌ هه‌واڵه‌كه‌دا هاتووه‌، جامه‌كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی وردی ئه‌وتۆ دروست كراوه‌ كه‌ به‌كارهێنه‌ر به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك هه‌ست به‌ بوونی ئه‌و جامه‌ له‌سه‌ر شاشه‌ی مۆبایله‌كه‌ی نه‌كات و پێی بێزار نه‌بێت.







س.وشە

You may also like...