جیاوازی نێوان هه‌رسێك سیسته‌می وه‌گه‌رخه‌ر(Operating System)ی Windows ,Linux ,Mac چیه؟
OS چیه ؟
OS سۆفت وێریكه ده‌كه‌وێته نێوان هه‌ردوو به‌شی هاردوێرو سۆفت وێر ئه‌ركی به‌رێوه‌بردنی فرمانه‌كانی
كۆمپیۆته‌ره له‌لایه‌ن به‌كارهێنه‌ره‌وه ده‌ستی گرتووه به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و به‌رنامانه‌ی هه‌یه له ناو كۆمپیۆته‌ر.
OSx چیه؟ واته Mac OS
Macintosh سیستهوی كارپێكردنه كه ڵهلایهن ئه‌پله‌وه په‌ره‌ی پێدراوه بۆ یه‌كه‌م جار له‌ساڵی 1984
درووست كراوه به‌شێوازێكی گرافیكی به‌ڵام دواتر له ساڵی 2005 له لایه‌ن ئه‌پله‌وه په‌ره‌ی پێدراوه
به‌تایبه‌ت لایه‌نی گرافكیهكهی، ماك له‌سه‌ر كۆمپیۆته‌ری ئه‌پل داده‌به‌زێت له‌سه‌ره‌تادا هه‌رپێیان ده‌وت
Macintosh دواتر له ساڵی 1997 ئه‌پل ناوه‌كه‌ی كورت كرده‌وه بۆ Mac OS
تایبه‌ت مه‌ندیه‌كانی ماك چین به چی ناسراوه؟
پارێزرا، راسته‌قینه ، ئاسان له به‌كارهێنان
ماك به‌شێوازی گرافیكی جوان دروست كراوه Unix Core له‌سه‌ر دانراوه
كه وه‌ك لینۆكس سه‌رچاوه كراوه‌یه Unix زۆر به هێزه له‌رووی پاراستنه‌وه له رێگه‌ی تێرمینالهوه
ئه‌توانێ كۆماندی به‌كارهێنه‌ر لیكبداتهوه .
له‌سه‌ر ماك هاوشێوه‌ی سیسته‌مه‌كانی تر Firewell هه‌یه واته دیواری ئاگرین
ئه‌مه‌ش بۆ به‌رپه‌چ دانه‌وه‌ی هێرشه بۆ سه‌ری ئه‌م دیواره‌ی ماك ئه‌ونه به‌هێزه هه‌ندێك به‌رنامه هه‌یه رێگه نادات دابه‌زێت،
لهماكا ئه‌نتی ڤایرۆسیكی نایبه‌ت نیه بڵام به‌بێ به‌كارهێنه‌ر رێگه به‌هیچ فایلێك نادات خۆی خۆی كۆپی یان له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ی تر ببه‌سترێته‌وه .
ماك له‌لایه‌ن ئه‌پله‌وه خاوه‌ندارێتی ده‌كریت.
........................................................................
Microsoft Windows
بۆ یه‌كه‌م جار ویندۆز له سالی 1985 درووست كرا له‌لایه‌ن Microsoft ه‌وه به شێوازی MS-Dos
تا سالی 1990 یه‌كه‌م وه‌شانی ویندۆز به‌سه‌ركه‌وتووی دروست كرا به‌ناوی Windows 3.0 دواتر له‌سالی 1995
ویندۆز 95 دروست كرا به گرافیكیكی ساده سه‌ره‌تای له‌دایك بوونی ویندۆزه چه‌ند به‌رنامه‌یك كاری له‌سه‌ر ده‌كرد
تا ویندۆز Xp ئه‌وكات ناوبانگی باشی دهركردله سالی 2000.
تایبه‌ت مه‌ندیه‌كانی ویندۆز چین؟
ئاسان له به‌كار هینان ، گرافیكیكی پێشكه‌وتوو، به‌رێوه‌به‌ری فایله‌كان، دۆس، به‌رێوه‌به‌ر
له رووی به‌كارهێنانه‌وه ویندۆز له‌هه‌موو سیسته‌مه‌كانی تر ئاسانتره له ئێشتاشدا
له سه‌رتاسه‌ری جیهان كاری پێده‌كه‌ن ،
له‌روی به‌رێوه بدرنهوه له ویندۆز هه‌ندێك جار وه‌ك ئیستفاده له‌كاتی جام بوونی به‌رنامه‌كان رێنمای ده‌كات
كه Ctrol+Alt+Del به‌كار بێت بۆ لابدرنی پرۆسیهكهو گه‌رانه‌وه‌ی باری ئاسایی.
به‌رێوه‌به‌ری فایله‌كان ئه‌م به‌شه له سیسته‌مه‌كانی تر نیه به‌شێوازێكی خۆكارانه فایله‌كان
بۆشوێنی خۆیان ده‌نێریت وه‌ك وینه بۆ ناو فۆڵده‌ری وێنه.
تایبه‌ت مه‌ندیه‌كی تری ویندۆز رێگه‌ده‌دات هه‌ریه‌كه له وێب كام ودهسكی یاری به‌بێ دابه‌زاندنی
به‌رنامه‌ی پێویست راسته‌وخۆ كاربكه‌ن له‌سه‌ر ویندۆز،
له‌ویندۆز تۆ خاوه‌نی هیچ به‌رنامه‌یه‌ك نیت كهدادهبهزێنی له‌لایه‌ن ویندۆزه‌وه خاوه‌نداری ده‌كرێت
هه‌ر كۆمپیۆته‌رێك به ئینته‌رنێته‌وه په‌یوه‌ست بێت مایكرۆسۆفت ئه‌گه‌ر بیه‌وێت هه‌ركاتێك ئه‌توانێت
بێته ناو كۆمپیۆتێركهتهوه یان كه‌سی هاكه‌ر له‌رێگای باك دۆر ئه‌وه‌ش یه‌كێكه له خاڵه لاوازه‌كانی ویندۆز.
........................................................................
Linux Operating System
سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی لینۆكس بۆ ساڵی 1991 ده‌گه‌رێته‌وه له‌لایه‌ن لینوس تۆرڤادلس دروست كرا وه‌ك
پرۆژه‌ی كۆتای سالی خۆی له زانكۆی هیلسینكی،
لینۆكسیش زۆر هاوشیوه‌ی ماكه ئه‌ویش Unix به‌كاردێنێت سه‌رچاوه كراوه‌یه Multi Tasking گه
واته له‌یه‌ك كاتدا ئه‌توانی چه‌ندین پرۆگرام كار پێبكه‌ی.
تایبه‌ت مه‌ندیه‌كانی لینۆكس چین؟
به‌وه‌ناسراوه كه سه‌رچاوه كراوه‌یه ، به‌خۆراییه ، ده‌توانرێت له‌سه‌ر كۆمپیۆته‌ری ئاسای
یانیش ماك دابه‌زێنرێت.
لینۆكس سه‌رچاوه كراوه‌یه Open Source واته هه‌ر پرۆگرامهرێك ئه‌توانێت ده‌سكاری بكات و
لینۆكسێكی تایبه‌ت به‌خۆی درووست بكات و بڵاوی بكاته‌وه.
وه به خۆڕاییه هه‌موو كه‌سێك ئه‌توانێت دایگرێت و كاری پێبكات ، چونكه لینۆكس له‌لایه‌ن هیچ كۆمپانیایه‌ك
سه‌رپه‌رشتی ناكرێت بازرگانی پێوه ناكرێت بۆیه بهخراییه.
زۆر جۆری هه‌یه زۆربه‌شیان سیرڤه‌ر و دیسكتۆپن.
........................................................................
به‌راوردێكی گشتی :
*ماك * ویندۆز *لینۆكس
*ڤایرۆس ناگرێت * ڤایرۆس ده‌گرێت * برێكی كه‌م ڤایرۆس ده‌گرێت
*ته‌نها له‌سه‌ر ئه‌پل دادابه‌زێت * له‌سه‌ر PC داده‌به‌زێت هه‌موو جۆر * له‌سه‌ر هه‌ردووكی داده‌به‌زێت
*1984 * 1985 * 1991
*Root * User* Root
........................................................................
لهئامادهكردن وجێبه‌جێكردنی
Ibrahim Sherwani