واتس ئه‌پ به‌م كاره گورزێكی گه‌وره له سناپ چات ده‌دات
به بۆنه‌ی هه‌شته‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی دامه‌زراندنییه‌وه كه 24ـی فێبرایهره، واتس ئه‌پ تایبه‌تمه‌ندییه‌ك زیاد ده‌كات كه هاوشێوه‌ی سناپ چاته و ئه‌وه‌یش به گورزێك له‌و ئه‌پڵیكه‌یشنه داده‌نرێت.
كۆمپانیای سناپ چات، رای گه‌یاند كه تایبه‌تمه‌ندی ستاتوس (Status)ـی زیاد كردووه، هاوشێوه‌ی سناپ چات، ده‌توانی راسته‌وخۆ هێما و ئیفێكت و نووسراو بۆ وێنه و ڤیدیۆیه‌كان دابنێیت.
كۆمپانیاكه رای ده‌گه‌یه‌نێت كه هه‌موو ئه‌وانه‌ی به‌شداری ده‌كه‌ن، نهێنی و وێنه و ڤیدیۆیهكانیان وه‌ك گفتوگۆكانی واتس ئه‌پ پارێزراو ده‌بێ، له باری ناردن و وه‌رگرتنه‌وه‌یدا، به جۆرێك جیاوازییه‌كه ئه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ سناپ چات، ئه‌مه‌یان تایبه‌تمه‌ند كراوه بۆ ئه‌وانه‌ی پێوه‌ندییان له‌گه‌ڵ ده‌گری، واته ده‌توانی خۆت هه‌ڵیبژێری كێ بینه‌ری بابه‌ته‌كه‌ت بێ، یان بینیرێ بۆ هاوڕێكانت و به شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت، ئه‌وانیش وێنه و بابه‌تی خۆیانت بۆ بنێرن.
ئێسته ئهپڵیكهیشینی سناپ چات كه 1.2 ملیار به‌كارهێنه‌ری رۆژانه‌ی هه‌یه، 3.3 ملیار وێنه و 760 ملیۆن پارچه ڤیدیۆ و 80 ملیۆن وێنه‌ی جووڵاوی پێ گواستراوه‌ته‌وه.
هه‌موو ئه‌وانه‌ی سیستمی ئه‌ندرۆید و ئای ئۆ ئێسك و ویندۆز مۆبایل به‌كار ده‌هێنن، ده‌توانن سوودمه‌ند بن له‌و خاسیه‌ته زیادكراوهی واتس ئاپ و له‌مڕۆوه به‌كار ده‌كه‌وێت.