یوتیوب وه‌رگێڕی ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ڤیدیۆكان داده‌نێ
كۆمپانیای یوتیوبی سه‌ر به گه‌وره كۆمپانیای زه‌به‌لاحی ته‌كنه‌لۆجیا گووگڵ ئاشكرای كرد، نیاز و مه‌به‌ستی خستنه‌ڕووی هه‌ندێك پێشكه‌وتنی گرنگه له داهاتوو، ئه‌ویش بریتییه له دانانی تایبه‌تمه‌ندی وه‌رگێڕی ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ پارچه ڤیدیۆكان كه به 10 زمانی جیاجیا وه‌رگێڕان ده‌كات.
لیات كافیر به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رهه‌مهێنان له گووگڵ ئاشكرای كرد، تایبه‌تمه‌ندی وه‌رگێڕانی تێكست به شێوه‌یه‌كی خۆكارانه بۆ گفتوگۆی ده‌نگی له ڤیدیۆكان، ده‌بێته هۆی سه‌ركه‌وتنێكی زۆر گه‌وره له ساڵانی داهاتوو، ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌ش بۆ نۆ ملیار پارچه ڤیدیۆ ده‌بێ كه له یوتیوبدا هه‌ن.
هه‌روه‌ها گوتی، ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه یارمه‌تی زۆری به‌كارهێنه‌رانی یوتیوب ده‌دا و جگه‌له‌وه ڕێنیشاندهرێكی به‌هێزیش ده‌بێ تا فێری زمانی تر ببن، دوای ئه‌وه‌ی وه‌ك تاقیكردنه‌وه‌ش ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه له‌سه‌ر ڤیدیۆیه‌ك دانرا له یه‌ك ڕۆژ 15 ملیۆن بینه‌ری هه‌بوو.
ئێسته گووگڵ ده‌یه‌وێ ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه به شێوه‌یه‌كی زۆر به‌رفره‌وان و بۆ هه‌موو به‌كارهێنه‌رانی یوتیوب بخاته ڕوو. ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه یوتیوب له 2006 خزمه‌تگوزاری تێكستی سه‌ر ڤیدیۆی خسته ڕوو و گووگڵیش هه‌وڵی دا له 2009 ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه بخاته ڕوو، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفره‌وان و سه‌رتاسه‌ری ئه‌م كاره نه‌كرا.
گووگڵ هه‌وڵ ده‌دا له ساڵانی داهاتوو به ته‌واوی ئه‌و خزمه‌تگوزارییه به‌هێز بكات و بتوانێ به كه‌مترین كات به شێوه‌ی تێكست ڤیدیۆكانی نێو تۆڕی یوتیوب به‌و زمانه‌ی ده‌تانه‌وێ بۆتان وه‌ربگێڕدرێ و گوێی لێ بگرن.