فتق چیە؟ لە کوێی لەشدا ڕوودەدات ؟ هۆکارەکانی درووست بوونی فتق چیە؟ چارەسەری چیە؟

 
? نەخۆشی فتق لەناو کۆمەڵگەی ئێمەدا، بە شتێکی زۆر قورس وەردەگیرێت لەلایەن ئەو کەسانەی کە توشی فتق دەبن، زۆر کەسی ناو کۆمەڵگای خۆمان وا لێکی دەداتەوە کە ئەگەر نەخۆشی فتقی هەبێت ئیتر حەیای دەچێت، ئەگەر خەڵکی پێی بزانن، ئەمە بوەتە شتێکی عەیبە لەناو کۆمەڵگاکەماندا، مادەم ئێمە هەموومان ئینسانین هێچ جۆرە نەخۆشیەک جێگەی عەیب و شەرموو شورەی نیە....
? فتق بریتیە:-
لەو جۆرە نەخۆشییەی کە بە شێوەیەکی بەرچاو هەیە لە ناو خەڵکیدا، ئەم جۆرە نەخۆشیە ڕوودەدات لە نێوان پیاوان و ئافرەتاندا، لەکاتێکدا زۆرێک لە خەڵکی وادەزانن ئەم نەخۆشیە تەنها توشی پیاوان دەبێت، بەڵام زیاتر ئەم نەخۆشیە لە پیاواندا ڕوو دەدات، ئەمەش لە ئەنجامی دڕانی پەردەی ناوسکە کە ڕوودەدات و ڕیخۆڵەکان لە شوێنی دڕاوێکەوە دەردەپەڕێتە دەرەوەو ئەم حاڵەتە دروست دەکات کە ناو دەبرێت بە نەخۆشی فتق، وئەم نەخۆشیە بە شێوەیەکی هەڵئاوساو دروست دەبێت ودەردەکەوێت لەسەر ناوک و هەندێک جار خوارناوک.
? ئەو ناوچانە کە فتق تیایاندا ڕوو دەدات بریتیە لە:-
ـ لای گورچیلەکان. ـ ناوچەکانی ڕان بە تایبەتی بن ڕانەکان. ـ لەسەر ئاستی لای گەدە. ـ هەردوو لاتەنیشتەکانی سک. ـ لای سەرەوەو خوارەوەی ناوک.
هەندێک لە خەڵکی وا تێگەشتوون کە ئەو کەسانەی کە توشی نەخۆشی فتق دەبن، ئیتر ناتوانن مومارەسەی سەر جێی بکەن و ئیتر توانای سەر جێی کردنیا نیمێنێت، خۆی لە خۆیدا فتق هیچ پەیوەندیەکی بە مومارەسی سەرجێی کردنەوە نیەو هێچ تاسیرێک دروست ناکات لەسەری.
? هۆکارەکانی دروست بوونی فتق:-
ـ زۆر بوونی قورسای لەش زیاد لە حەدی پێویست. ـ قەبزی. ـ کۆکەو پژمینێکی بە قوەت کە تاسیر دەکاتە سەر پەردەی ناوسک و ئەو پەردە دەدڕێت و فتق دروست دەبێت. چونکە هەندێک کەس وا دەپژمێت هاااااتشیوووووو .
? چارەسەری فتق:-
لەدوای ئەوەی کە نەخۆش توشی فتق دەبێت، ئەوکاتە نەشتەرگەری تاکە چارەسەرە کە بۆ نەخۆشی فتق بکرێت.

You may also like...