نوێترین زانیاری لەبارەی گالاکسی ئێس 8 ئاشکرا کرا
چهندین زانیاری نهێنی و نوێ له بارهی گالاكسی ئێس 8 بڵاو دهكرێتهوه، به پێی زانیارییه دزه پێكراوهكانیش بێت له 21ی مانگی 4 ئهمساڵ گالاكسی ئێس 8 له بازاڕهكان دا دهفرۆشرێت.
بەپێی ئەو وێنەیەی بڵاو کراوهتهوه ، گالاکسی ئێس 8ی نوێ شاشەیەکی 6.2 ئینجی دەبێت کەشێوەکەی لاکێشەیییە و گۆشەکانی چەماوەیە، لەھەردوو بارەکەدا شاشەکەی QHD لەجۆری Super Amoled ە. ھاوکات مۆبایلەکە ڕامێکی 4 گێگابایتی دەبێ نەک (6 یان 8) کە پێشتر باس دەکرا.
بەپێی زانیارییەکان مۆبایلەکە تایبەتمەندیی رووپێوی تۆڕی چاوی دەبێ لەگەڵ بارگاویکردنەوەی بێ وایەر و رووبەریی خەزنکردنی میمیۆرییەکەی 64 گێگایە و دەکرێ زیاد بکرێت، ھەروەھا مۆبایلەکە بەرگەی تەڕبوون و تەپوتۆز دەگرێ بەپێوانەی IP68 کامێرای مۆبایلە نوێیەکەی Galaxy S8 پلەس 12 مێگاپکسڵە و کامێرای پێشەوەی 8 مێگاپکسڵە.
ئیڤان بلاس لەتویتێکیدا لەتویتەر رایگەیاندوە کەبڕیارە مۆبایلە نوێیەکەی سامسۆنگ گالاکسی 8 ئێس لەکۆتایی مانگی ئازاردا ئاشکرا بکرێت.