تویته‌ر چیه ؟ كه‌ی درووست كراوه ؟ كێ دروستی كردووه ؟ داهاتی چه‌نده؟!
تویته‌ر یه‌كێكه له ماڵپه‌ره كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان خاوه‌ن ژماره‌یه‌كی باشی به‌كارهێنه‌ره ، ژماره‌ی به‌شدار بوانی تویته‌ر له سالی 2016-2017 گهیتۆته (317) ملیۆن به‌كارهێنه‌ری چاڵاك، تویته‌ر وه‌ك لۆگۆی خۆی باڵنده‌ی لاری به‌كار هێناوه تویتیش له ئاوازی باڵنده‌كه‌وه وه‌رگیراوه.
تویتهرماڵپهڕێكی ساده‌ی خزمه‌ت گوزاری كۆمه‌ڵایه‌تیه له (21-3-2006 )دامه‌زراوه له‌لایه‌ن جاك دۆرسی له مانگی 7 تی هه‌مان ساڵ بڵاو كرایه‌وه خرایه به‌رده‌ستی به‌كارهێنه‌ران.
خاوهنهكانیتویتهر :
جاك دۆرسی
نوح گلاس
ئیڤان یلامس
بیزستۆن.
تویتهرلهسهرتاسهری دونیا كرایه‌و و به‌رده‌ست بوو بۆ به‌كارهێنانی ,نوسینگه‌ی سه‌ره‌كی تویته‌ر له (سان فرانسیسكۆ)یه له ویلایه‌ته یه‌گرتووه‌كانی ئه‌مریكا.
له تویتهرداچهند زمانێكی كۆمپیۆته‌ری جیاواز به‌كاردێن له‌وانه (جاڤا،جاڤا سكریپت،روبی،سكالا)، هه‌ژماركردنی تویته‌ر به‌شێوه‌ی خۆراییه ته‌نها پێویستی به ئیمهیل هه‌یه بۆ پاڵپشتی حسابه‌كه‌ت.
زۆرترین به‌كارهێنه‌ره‌كانی تویته‌ر له ئه‌مریكایه زیاتر له( 170) ملۆن كه‌سه له دوای ئه‌م به‌رازیله زیاتر له (33) ملیۆن و به‌ریتانیا( 23) ملیۆن و یابان (29) ملیۆن و ئه‌نده‌نوسیا (19) ملیۆن.
ژماره‌ی پێوانه‌ی له تویته‌ر دا له مۆندیاڵی 2010 له یاری نێوان (یابان –كامیرۆن) 14-6-2010 تۆكار كردنی گۆڵیكی یابان به‌رامبه‌ر كامیرۆن زۆرترین رێژه‌ی تویتی تۆمار كرد كه(2،940)تویت بوو له یه‌ك چركه ، نوێترینیشان سه‌ری سالی نوێ ساڵی 2013 (33،388) تویت له‌یه‌ك چركه‌دا،
داهاتیتویتهر تا ساڵی 2016 (602) ملیۆن دۆلار بووه ، كه له هه‌ر رۆژێكدا به رێژه‌ی (340) ملیۆن تویت بلاو ده‌كرێنه‌وه، رۆژانه 1.6 ملیارد گه‌ڕان بۆ تویتهروو خزمه‌ت گوزاریه‌كانی ده‌كرێت.
شێوازی كورته نامه‌كانی تویته‌ر وه‌ك (مایكرۆ بلۆگینگ )ه توانای (140) پیتی هه‌یه له یه‌ك كورته نامه دا.
تویته‌ر له‌سه‌رتاسه‌ری دوونیا به پله‌ی( 10) یه‌م دێت له رێژه‌ی سه‌ردان كردن، له ناو ماڵپه‌ره كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانیشدا له پله‌یی (2)هم دێت دوای فه‌یسبووك.
له‌م دوایانه‌شدا كوردێك وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری تویته‌ر ده‌ست به‌كاربوو به‌ناوی ئۆمێد كوردستانی ، ئۆمێد به‌رپرسی پێش‌ویی بزنسی كۆمپانای گۆگل بوو ئێستا له ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی تویته‌ر كارده‌كات، ئۆمێد كوردستانی كوردێكی كوردستانی رۆژهه‌ڵاته و ساڵی 1963 له تارانی پایه‌ته‌ختی ئێران له دایك بووه.
به‌رزترین هه‌ژماره‌كانی ناو توێته‌ر ئه‌مانه‌ن: