تایبه‌ت به‌ خانمان ئه‌و رێنماییانه‌ی‌ پێویسته‌ ژنان پێش دووگیانی‌و‌ له‌كاتی‌ دووگیانی‌ ره‌چاوی‌ بكه‌ن

 
ئه‌و رێنماییانه‌ی‌ پێویسته‌ ژنان پێش دووگیانی‌و‌ له‌كاتی‌ دووگیانی‌ ره‌چاوی‌ بكه‌ن
 
چه‌ند هه‌نگاوێك هه‌یه‌ كه‌ پێویسته‌ ژنان پێش بڕیاردان له‌دوگیانی‌‌و كاتی‌ دوگیانی‌ په‌یڕه‌وی‌ بكات بۆ ئه‌وه‌ی‌ دایك‌و منداڵێكی‌ ته‌ندروست دروست بێت بۆ ئه‌مه‌ش پێویسته‌ پێش بڕیاردان له‌سه‌ر دروستكردنی‌ منداڵ چه‌ند رێنماییه‌ك بكرێت.
 
رێنماییه‌كان پێش دووگیانی‌: پێویسته‌ سێ‌ مانگ پێش بڕیاردان له‌سه‌ر سكپڕی‌ حه‌بی‌ فۆلیك ئه‌سید بخورێت ئه‌مه‌ش بۆ به‌هێزكردنی‌ هێلكه‌كان.
ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ كێشیان زۆره‌ پێویسته‌ هه‌وڵبده‌ن كێشیان كه‌مبكه‌نه‌وه‌ چونكه‌ قه‌ڵه‌وی‌ هۆكارێكه‌ بۆ نه‌زۆكی‌، هه‌روه‌ها به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ ژنان له‌كاتی‌ دوگیانی‌ كێشیان زیاد ده‌كات‌و له‌وكاته‌ش ناتوانرێت رێجیم بكرێت. بۆیه‌ باشتره‌ هه‌وڵبدرێت پێش دوگیانی‌ كێش زیاد نه‌بێت بۆ دوركه‌وتنه‌وه‌ له‌نه‌خۆشییه‌ درێژخایه‌نه‌كانی‌ وه‌ك شه‌كره‌و په‌ستانی‌ خوێن‌و به‌رزبونه‌وه‌ی‌ كۆلیسترۆڵ كه‌ چه‌ندین كێشه‌ بۆ دایكی‌ دوگیان‌و كۆرپه‌له‌ دروست ده‌كه‌ن.
ئه‌گه‌ر هه‌ر هه‌وكردنێك هه‌بو له‌كۆئه‌ندامی‌ زاوزێ‌‌و میزه‌ڕۆ پێویسته‌ زو چاره‌سه‌ری‌ بكرێت. دوركه‌وتنه‌وه‌ له‌جگه‌ره‌كێشان‌و خواردنه‌وه‌ كحولێكان.
 
رێنماییه‌كان له‌كاتی‌ سكپڕی‌: پێویسته‌ ژنی‌ دوگیان پزیشكێكی‌ بواری‌ ژنان هه‌ڵبژێرێت بۆ خۆی‌ بۆ چاودێریكردنی‌ خۆی‌‌و كۆرپه‌له‌و ئاگاداری‌ هه‌نگاوه‌كانی‌ سكپڕێكه‌ بكات به‌درێژایی‌ ئه‌و ماوه‌یه‌.
خواردنی‌ خۆراكی‌ ته‌ندروست كه‌ ده‌وڵه‌مه‌ندبێت به‌كالسیۆم‌و پرۆتین‌و ڤیتامین‌و ئاسن‌و كانزاكان، هه‌روه‌ها پێویسته‌ ئه‌و خۆراكانه‌ی‌ ده‌خورێت بڕێكی‌ زۆر له‌و مادانه‌ی‌ تێدابێت كه‌ پێشتر باسمانكردوه‌و نابێت خواردن زۆر بخوات به‌بیانوی‌ ئه‌وه‌ی‌ دو كه‌سن به‌ڵكو پێویسته‌ ئه‌و خۆراكانه‌ی‌ ده‌خورێت پڕبێت له‌كالسیۆم‌و ڤیتامین‌و ئاسن، واتا جۆری‌ خواردنه‌كه‌ گرنگه‌ نه‌ك بڕه‌كه‌ی‌. هه‌روه‌ها دوركه‌وتنه‌وه‌ له‌خواردنی‌ چه‌وری‌‌و سوێری‌ چونكه‌ ئه‌بنه‌ هۆی‌ زیادبونی‌ كێش، هه‌روه‌ها باشتروایه‌ سه‌وزه‌ی‌ نه‌كوڵاو نه‌خورێت وه‌ك كه‌وه‌رو كه‌ره‌وزو ته‌ڕه‌تیزه‌و هه‌ر جۆره‌ سه‌وزه‌یه‌ك چونكه‌ زۆرجار ئه‌و سه‌وزانه‌ پیسن‌و ژنانیش له‌كاتی‌ دوگیانی‌ به‌رگری‌ له‌شیان داده‌به‌زێت بۆیه‌ ئه‌گه‌ری‌ زۆر هه‌یه‌ ببێته‌ هۆی‌ نه‌خۆشی‌ بۆیان.
به‌كارهێنانی‌ حه‌بی‌ فۆلیك ئه‌سید به‌تایبه‌تی‌ له‌سێ‌ مانگی‌ یه‌كه‌می‌ سكپڕی‌. هه‌روه‌ها به‌كارهێنانی‌ ڤیتامین‌و ئاسن‌و كانزاكن چونكه‌ زۆرجار به‌خواردن ناتوانرێت بڕی‌ پێویست له‌و مادانه‌ دابین ببێت بۆ دایك‌و كۆرپه‌له‌. به‌ڵام نابێت هیچ ده‌رمانێكی‌ تر به‌كاربهێنرێت ته‌نها له‌ژێر چاودێری‌ پزیشك نه‌بێت.
باشتر وایه‌ له‌ماوه‌ی‌ سكپڕی‌ خواردنی‌ میوه‌و شیره‌مه‌نێكان‌و گۆشت‌و جگه‌ر بخورێت به‌تایبه‌تی‌ جگه‌ری‌ نوێ‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ پڕه‌ له‌ڤیتامینA كه‌ به‌سوده‌ بۆ چاوی‌ كۆرپه‌له‌.
رێكردن به‌پێ‌و ئه‌نجامدانی‌ چه‌ند راهێنانێكی‌ سوك بۆ به‌ده‌ستهێنانی‌ له‌شێكی‌ ته‌ندروست‌و زیادنه‌بونی‌ كێش له‌كاتی‌ دوگیانی‌. • دوركه‌وتنه‌وه‌ له‌جگه‌ره‌كێشان‌و خواردنه‌وه‌ كحولیه‌كان.
وه‌رگرتنی‌ پشوی‌ باش‌و خه‌وی‌ ئارام چونكه‌ له‌م قۆناغه‌دا پێویستی‌ به‌پشوی‌ زیاتر هه‌یه‌. باشتر وایه‌ هه‌ردو ره‌گه‌ز بزانن سێكسكردن له‌كاتی‌ دوگیانی‌ هیچ كێشه‌یه‌كی‌ بۆ كۆرپه‌له‌و دایكه‌كه‌ نیه‌.
 
خواردنی شوتی یارمه‌تی ئافره‌تی دووگیان ده‌دات ، رشانه‌وه‌ ناهێلێت و سه‌ر خوالانه‌وه‌ش به‌هه‌مان شێوه‌.چونكه‌ ئافره‌تی دووگیان پێویستی به‌ بڕێكی باش ئاو هه‌یه‌ شوتیش برێكی باش ئاوی تێدایه‌. وه‌ كه‌م كردنه‌وه‌ی مادده‌ی Lycopene به‌ رێژه‌ی %50 كه‌ ئه‌م مادده‌یه‌ ده‌بێته‌ هۆی ژه‌هراوی به‌نی له‌ش.
 
سه‌رچاوه‌كانی فۆلید ئه‌سید :نیسك ،تور،پرته‌قال،گێزه‌ر،شیلك. ئەم خواردنانە بۆ ئافرەتی دووگیان بەسودە چونکە زۆربەی ئافرەت لە کاتی دووگیانی حەبی folic acid به‌كاردێنن.
 
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ئه‌مریكی نوێ ده‌ریخستووه‌، كه‌ ته‌ندروستی عه‌قڵی ئافره‌تی دووگیان رۆڵێكی گرنگ ده‌گێڕێت له‌ قۆناغه‌كانی گه‌شه‌ی كۆرپه‌له‌كه‌ی و دواتر منداڵه‌كه‌ی. به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی رادیۆ سه‌وا، لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ روونیكرۆدته‌وه‌، ئه‌و ئافره‌ته‌ سكپڕانه‌ی به‌ده‌ست خه‌مۆكی و نیگه‌رانییه‌وه‌ ده‌ناڵێنن گه‌شه‌ی كۆرپه‌له‌ و منداڵه‌كانیان ده‌خه‌نه‌ مه‌ترسییه‌وه‌ و دواتر منداڵی نابه‌كامیان ده‌بێت. لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ ئاشكرایكردووه‌: تێكڕای گه‌شه‌ی ئه‌و منداڵانه‌ی دایكه‌كانیان تووشی خه‌مۆكی بوون هێواشتربووه‌  به‌ به‌راورد به‌و منداڵانه‌ی دایكه‌كانیان ته‌ندروستییه‌كی ده‌روونی و عه‌قڵی باشیان هه‌بووه‌. لێكۆڵینه‌وه‌ پزیشكییه‌كان جه‌ختده‌كه‌نه‌وه‌ له‌سه‌ر گرنگی سه‌قامگیری باری ده‌روونی و میزاجی ئافره‌تی دووگیان بۆ زامنكرنی ته‌واوكردنی ماوه‌ی دووگیانییه‌كه‌ی به‌ سه‌لامه‌تی و كۆرپه‌له‌كه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی و سه‌لامه‌ت گه‌شه‌ بكات.
له‌ كاتی سه‌فه‌ر یان لێخورینی سه‌یاره به‌م شێوه‌یه‌ پشتبێنی سه‌لامه‌تی ده‌به‌سترێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌ كاتی بوونی هه‌رپه‌ستانێك زیان به‌كۆرپه‌كه‌ نه‌گات.وه‌ك له‌ وێنه‌كه‌دا دیاره‌.
له‌ ئاماده‌كردن و جێبه‌جێكردنی
 Ibrahim Sherwani
Doctor Mirani 

You may also like...