ئینستاگرام تایبەتمەندییەکی بەهێزی زیاد کرد
کۆمپانیای فەیسبوک، کە خاوەنی بەرنامەی ئینستاگرامە، ئەمڕۆ لە نوێترین ڤێرژنی بەرنامەکەدا تایبەتمەندییەکی نوێی بەهێزی خستە بەردەست بەکارهێنەران.
ڤێرژنی 10.21 نوێترین وەشێنی بەرنامەی ئینستاگرامە و لەگەڵیدا کۆمەڵێک تایبەتمەندی نوێ بۆ بەکارهێنەران خراوەنەتە کار، ئێستا بەکارهێنەران دەتوانن هاوشێوەی سناپچات فیلتەی دەموچاو بۆ وێنەکانیان دابنێت.
مارک زوکەربێرگ نمایشی فیلتەرە نوێکان دەکات
بۆ بەکارهێنانی فیلتەرە نوێکان، لە ئینستاگرامدا بچۆ سەر مۆدی وێنەگرتن و لە خوارەوە لای راست هێمای فیلتەری دەموچاوەکە دەردەکەوێت، پەنجەی پیادا بنێ و هەڵبژاردەی فیلتەرەکان دێنە بەردەستت.
هاوشێوەی سناپچات، دەتوانیت وێنە و ڤیدیۆ بەو فیلتەرانە بگریت و بڵاویان بکەیتەوە یان بە نامەی دایرێکت بینێریت بۆ هاوڕێکانت.
لە خوارەوە لای راست هێمای فیلتەری دەموچاوەکە دەردەکەوێت