هەڵە و چاككردنی هەڵە
Error
ئەگەر لەو بەرنامەیەی كە دەینووسین هەڵەی ڕێزمانی یان (ژیربێژی) لۆجیكی بكەین،ئەوا كاتێك بەرنامەكە وەردەگێڕین Compile لەلایەن وەرگێڕی جاڤاوە Java Compiler پیمان دەوترێت كە بەرنامەكەمان هەڵەی تێدایە و دەبێت هەڵەكە چاك بكەین،ئینجا وەرگێڕ كاری وەرگێڕانەكەمان بۆ دەكات،بۆ نموونە ئەگەر لەدووای هەر ڕستەیەكەوە (;) دانەنێین،كە ئاماژەیە بۆتەواوبوونی ڕستە ،ئەوا پێمان دەڵێت شتێكمان لەبیرچووەو،دەبێت بۆی دابنێین،تا بەرنامەكەمان ڕاست بێت و،ئەنجامی هەبێت.دووای ئەوەی ویستمان بەرنامەكە وەربگێڕین، ئەگەر هەڵەهەبوو،لەم شێوەیەی خوارەوەدا هەڵەكەمان بۆ دەردەكەوێت و،پێویستە دووانە كلیك Double click لەسەر دێڕی دیاری كەری هەڵەكە بكەین،تا بگەڕێینەوە سەر ئەو دێڕەی كە هەڵەكەی تیادایە و،چاكی بكەین،دووای ئەوەی هەڵەكەمان چاككرد ئەمجارە كۆمپایلی دەكەین و دەبینین بێ هیچ گرفتێك بەرنامەكە كاری خۆی دەكات و وەردەگێڕدرێت.
ڕستە سازی 1: بانگكردنی ڕێگە (مێسۆد)
Syntax 1: Calling Method
بانگكردنی مێسۆدەكان بۆ ئەوەی ئەو كارەی پێمانداوە جێبەجێی بكات و،ئەنجاممان دەست بكەوێت،یەكێكە لە كارە گرنگەكانی بەرنامەسازی،و باسكردنی تەواوی میسۆد هەڵدەگرین بۆ چاپتەرێكی سەربەخۆ و،تیایدا بەوردی ڕوونی دەكەینەوە.
لەبەرنامەكاندا و،بۆ بانگكردنی مێسۆدی چاپكردن Print ،ئەم شێوازەی خوارەوەمان بەكارهێناوە،كە پێكهاتووە لە سێ بەش،ئەوانیش :
1-تەن،واتە :Object.
2-مێسۆد(ناوی مێسۆد) Method.
3-پارامیتەرParameter.
System.out.println(“Wlcome to Java Programing”);
یەكەمین بەشی ڕستەی چاپكردن،كە بانگكردنی مێسۆد ڕووندەكاتەوە،پێكهاتووە لە System. out ودەبێت ئەوەمان لەبیربێت كەوشەی سیستەم بە پیتی گەورە دەستپێدەكات،بەدووای دا ناوی مێسۆدەكە هاتووە كە بریتییەلە println و دواتریش پارامیتەری (“Wlcome to Java Programing”) هاتووە و،ڕستەكەش بە سیمی كۆلۆن( ; )كۆتای هاتووە.
ڕستە سازی (ڕێسا)1:بانگكردنی مێسۆد
Syntax 1:Calling Method
Object.methodName(Parameter); نمونة: System.out.println(“Hello, World”);
سەرنج:مێسۆدی چاپكردن Print بۆ چاپكردنی سترینگ Stringو كارەكتەر Character وئەنجامی كردارێك (3+7) و ….. بەكاردێت،بڕوانە ئەم نمونانە:
System.out.println(“Hello”); System.out.println(“o”); System.out.println(3+7); System.out.println(“00”);
ئەنجامی چاپكردنەكان بەم جۆرە دەبێت:
Hello
O
10
00
هەڵەكان
Errors
لەم پێنج نمونەیەدا پێنج هەڵە هەیە و،هەوڵبدە ڕاستیان بكەیتەوە،بەڵام ئەگەر نەتتوانی ڕاستیان بكەیتەوە لات ئاسای بێت،چونكە لەسەرەتادایت و،ئەم چاپتەرەش تەنها تایبەتە بە ناساندنی جاڤا و،پێكهاتەی بەرنامە و توێكاری كردن و لە بەشەكانی داهاتوودا بەوردی باسی ڕستەسازی بەرنامەسازی Syntax Programming و،چۆنیەتی نەخشەسازی بەرنامە و بەكۆد كردنی ڕستە و پرۆژەكان دەكەین.
System.ouch.println(“Hello, World”); System.out.println(“Hello, World); System.out.println(Hello, World”); system.out.println(“Hello, World”); System.out.println(“Hello, World”)
دیاری كردنی هەڵەكان پێویستی بەوردی و زیرەكی هەیە و،بەرنامەساز دەبێت هەمیشە،ورد و لەسەر خۆبێت و،ماندوو نەبێت بۆ ڕاستكردنەوەی هەڵەكان و لای ئاسای بێت،ئەگەر دەیان جار هەوڵبدات.چونكە بەرنامە سازی پێویستی بە ماندوونەبوون و كۆڵنەدان هەیە.
پیشاندانی یەك دێڕ نووسین بە دووڕستەی بەرنامە سازیدا
Display a Single Line of Text with Multiple Statements
ئەم نمونەیەش،بەشێكە لە ناساندنی بەرنامەسازی بەزمانی جاڤا،كە پیشاندانی یەك دێڕنووسین ڕووندەكاتەوە،بە بەكارهێنانی دووڕستەی چاپكردن print Statement
//print a line of Text with Multiple Statement public class welcome2 { //main method begins excution of java application public static void main (String args []) { System.out.print("Wlcome to"); System.out.println(" Java Programing"); }//End - Method main }//End - class Welcome
Out Put:
Wlcome to Java Programming
———————————————–
بەبەكارهێنانی ڕستەی System.out.print(“Wlcome to”); دێڕی یەكەمی نووسینەكەمان بۆ چاپ دەكات،و بەكارهێنانی ڕستەی System.out.println(” Java Programing”); دێڕی دووەمی نووسینەكەمان بۆ چاپدەكات،بەڵام بەدووای دێڕی یەكەم دا دای دەنێت و،نایهێنێتە سەر دێڕی تازە،بەمەش دوو دێڕنووسینمان بەهۆی ڕستەی بەرنامە سازییەوە چاپ كرد.
پیشاندانی چەند دێڕێك نووسین بە یەك ڕستەی بەرنامە سازیدا
Display a Multiple Line of Text with Single Statements
لەبەرنامە سازیدا،یەك ڕستە دەتوانێت چەند دێڕێك پیشانبدات و،چاپی بكات،ئەویش بەبەكارهێنانی كارەكتەری دێڕی نوێ New Line Characters كە لەگەڵ ڕستەی System.out.print(“Wlcome to”); بەكاردێت و،ئەم كارەكتەرە لەهەر شوێنێكی سترینگەكەدا String دابنرێت،ئەو نووسینەی دەكەوێتە دوایەوە دێتە سەر دێڕی تازە،هاوكات دەتوانین زۆر كاری دیكەش بكەین،وەكو دانانی دێڕی بەتاڵ Blank Line وبۆشایی Space و …. زۆر كاری دیكەش.لەم نمونەیەدا ، ئەو نوسینەی كە دەمانەوێت چای بكەین،لە چوار دێڕدا دایدەنێین،ئەویش بەبەكارهێنانی كارەكتەری دێڕی نوێ New Line Characters و بەمەش چەند دێڕێك لە نووسین پیشان دەدەین بەهۆی یەك ڕستەی بەرنامە سازییەوە،كە ئەمەش كارئاسانییەكی باشە و،بەكۆدێكی كەم كارێكی زیاتر دەكەین.لە بەرنامە كەدا و،لەناو مێسۆدی چاپكردن دا،سێ جار n بەكاردەهێنین تابەهۆیەوە ،نوسینەكەمان لە چوار دێڕدا چاپ بكەین:
//print Multiple Line of Text with Single Statement public class welcome3 { //main method begins excution of java application public static void main (String args []) { System.out.print("Wlcomen ton Javan Programing"); }//End - Method main }//End - class Welcome
لێرەدا و،زۆر بەكورتی باسی ئەو كارانە دەكەین ،كە دەتوانین لە ڕێگە(مێسۆد)ی چاپكردن (پرێنت)دا،بە ئەنجامی گەیەنین: یەكەم:(n):بەكاردێت بۆ هاتنە سەر دێڕی تازە و،بەدانانی n لەهەر شوێنێك دا،ئەوەی كە بە دووای دا دێت،لەسەر دێڕی تازە چاپ دەبێت،بڕوانە نمونەكە و،خۆت لەبەرنامەكەدا دای بنێ و ئەنجامەكە ببینە:
System.out.print("Wlcomen ton Javan Programing");
دووەم:(t):بۆ دانانی بۆ شای Space بەكاردێت:
System.out.print("t t Wlcomen tton Javan tProgramingnt");
سێهەم:(\):بۆ چاپكردنی كارەكتەری باكسلاش بەكاردێت:
System.out.print("t t \Wlcomen tton Javan tPrograming\nt ");
چوارەم:(“):بۆ چاپكردنی كارەكتەری (“)واتە:Double Quote بەكار دێت:
System.out.print(""Wlcomen ton Javan Programing" n");
پێنجەم:():بۆ چاپكردنی كارەكتەری (‘) بەكاردێت:
System.out.print("'Wlcomen ton Javan Programing' n");
شەشەم:(r):بەكاردێت بۆ Carriage Return و بەهۆیەوە ئەو بەشەی دەكەوێتە پێشییەوە لادەچێت:
System.out.print("'Wlcomen ton Javar Programing' n");
ئەنجامەكە بەم شێوەیە دەبێت:
پیشاندانی دەق لەگەڵ پرێنت ئێفدا
Display Text with Printf
لە Java SE 5.0دا،مێسۆدی چاپكەری ئێف زیادكرا،كەدەتوانین بەهۆیەوە ڕێكخستنی تەواو و،ورد ئەنجام بدەین،كە لە چاپتەرێكی سەربەخۆدا باسی ڕێكخستنی تەواو و ورد دەكەین.
مێسۆدی پرێنت ئێف بانگ دەكەین و،بەكاری دەهێنین بۆ چاپكردنی ئەو نووسینەی كەهەمانە و،بەم شێوەیە دەینووسین و،بەشە جیاوازەكان بە فاریزە Comma لە یەكتر جیادەكەینەوە:
//print Multiple Line of Text with Printf public class welcome4 { //main method begins excution of java application public static void main (String args []) { System.out.printf("%sn%sn","Wlcome to"," Java Programing"); }//End - Method main }//End - class Welcome
بەرنامە سازیی باش
Good Programming
1- دانانی بۆشایی Space لە دووای هەر فاریزەیەكەوە Comma بۆ ئەوەی خوێندنەوەی كۆدەكە Code ئاسانتر و باشتربێت.
2- پێویستە ئەوە بەبیر بەرنامەساز بهێنینەوە،كە لەبەرنامەسازی جاڤا دا،هەموو ڕستەیەك بە (;)كۆتای دێت.
لەمێسۆدی پرێنت ئیفدا و،لەبەشی سەرەتای دا،هێمای (%) لەگەڵ پیتێكدا دەنووسرێت،كە تایبەتە بە جۆری چاپكردنەكە و،لەم نموونەیە دا (%S) كە تایبەتە بە Format String و پیتی S كە بەدووای % هاتووە،پێی دەوترێت Format Specifier و بەگوێرەی جۆری چاپكردنەكە دەگۆڕێت،بۆ ژمارەی تەواوInteger و دەیی Decimal (Base=10)دەبێت بە %d و بۆ ئۆكتاڵ Octal(Base=8) دەبێت بە %o و بۆ هێكسا دێسیماڵ Hexadecimal (Base=16) دەبێت بە %x و زۆر شێوە دیكەش لە خۆدەگرێت،كە لە چاپتەری Format دا،بەوردی باسی دەكەین.