ویندۆزی ١٠ وه‌ لینكی داونلۆد و فێركاری انستال كردنی : Windows 10

كۆمپانیای مایكرۆسۆفت له‌ بۆنه‌یه‌كی تایبه‌تدا له‌ سانفرانسیسكۆ نوێترین وه‌شانی سیستمی كارگێری ویندۆزی راگه‌یاند كه‌ به‌ ویندۆز 10 ناسراوه‌.

دوای ئه‌وه‌ی كه‌ زۆربه‌ی به‌كارهێنه‌ران و شاره‌زایان چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌یان ده‌كرد كه‌ كۆمپانیای مایكرۆسۆفت ویندۆزی 9 رابگه‌یه‌نێت، به‌ڵام ئه‌و كۆمپانیایه‌ هه‌موو جیهانی سه‌رسامكرد به‌ راگه‌یاندنی وه‌شانی 10ی ویندۆز له‌جیاتی ویندۆزی 9.

ویندۆزی 10 چه‌ندین گۆڕانكاری تێداكراوه‌و له‌ گرنگترینیان هێنانه‌وه‌ی لیستی ده‌سپێك (Start Menu)ه‌ كه‌ له‌ ویندۆزی 8دا دانه‌نراو بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ كۆمپانیاكه‌ دووچاری ره‌خنه‌یه‌كی زۆری به‌كارهێنه‌رانی ببێته‌وه‌.

رووكاری ویندۆزی 10 ئاشنایه‌ بۆ ئه‌و به‌كارهێنه‌رانه‌ی كه‌ هه‌ریه‌ك له‌ ویندۆزی 7 و ویندۆزی 8 یان به‌كارهێنابێت چونكه‌ ویندۆزی 10 تێكه‌ڵه‌یه‌كه‌ له‌ ویندۆزی 8 و 7 له‌گه‌ڵ چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندی نوێ.

تایه‌تمه‌ندیه‌كی جیاكه‌ره‌وه‌ی ویندۆزی 10 ئه‌وه‌یه‌ كه‌ سیستمه‌كه‌ بۆ هه‌موو ئامێره‌كانی وه‌ك مۆبایل و  تابلێت و لاپتۆپ و كۆمپیوته‌ری دێسكتۆپ ده‌گونجێت و هه‌موو ئه‌وانه‌ش ده‌توانن له‌ یه‌ك ستۆری تایبه‌ت به‌و سیستمه‌وه‌ به‌رنامه‌ دابگرن.

ویندۆزی نوێ به‌شێوه‌یه‌ك دروست كراوه‌ كه‌ به‌كارهێنه‌ری ته‌چ (ویندۆزی 8) و به‌كارهێنه‌ری ماوس و ته‌خته‌كلیل (ویندۆز 7) به‌یه‌كه‌وه‌ كۆده‌كاته‌وه‌، واته‌ هه‌ردوو جۆری به‌كارهێنه‌ره‌كه‌ ده‌توانن بێ كێشه‌ سیستمه‌كه‌ به‌كاربهێنن.

=========================================================

له‌ استادا كۆمپانیای مایكرۆسۆفت وەشانی Technical Previewی ویندۆز ١٠ بلاوكردۆته‌وه‌  ئێستا بەردەستە بۆ داگرتن، لەم بەستەرەوە:

http://windows.microsoft.com/en-us/windows/preview-iso

به‌سته‌ری راسته‌وخۆ :: 

بۆ سیسته‌می 32بت : قه‌باره‌ی(2.93 GB)  : داونلۆد : Download

بۆ سیسته‌می 64بت قه‌باره‌ی(3.81 GB) : داونلۆد Download

_____________________

ئه‌مه‌ش پرۆداكت كیی بۆ ئه‌كتیڤ كردن : Product Key

 NKJFK-GPHP7-G8C3J-P6JXR-HQRJR

===================================

ئه‌مه‌ش ڤیدیۆی فێركاری : جۆنیه‌تی انستال كردنی ویندز١٠

=========

 

چه‌ند وێنه‌یه‌كی ::

 

 

|| سه‌رچاوه‌:: تێکنـۆ کـورد


 _________________________________

You may also like...