سی شارپ به‌ به‌كارهێنانی ڤیژوه‌ڵ ستۆدیۆی 2012

Visual_Studio

 

مایكرۆسۆفت دۆت نێت فره‌یم ۆرك
Microsoft .NET Framework
دۆت نێت فره‌یم ۆرك پێكهاته‌یه‌كى ته‌واوكه‌ر و لێكجیانه‌كراوه‌ Integral ى ویندۆزه‌، كه‌ پاڵپشتى بنیاتنان و جێبه‌جێكردنى نه‌وه‌ى نوێى جێبه‌جێكردنه‌كان Applications و خزمه‌تگوزارییه‌كانى ئێكس ئێم ئێڵ XML Web Services ده‌كات، دۆت نێت فره‌یم ۆرك له‌ ژێر رِێكخستن و دارِشتن دایه‌ بۆ دوانگه‌ (سه‌كۆى) مایكرۆسۆفتMicrosoft .NET Platform ، مایكرۆسۆفت توانى یه‌كه‌م ته‌كنه‌لۆژیاى خزمه‌تگوزارى ئه‌ى ئێس پی ASP دابین بكات، كه‌ زۆر به‌هێز و چالاك بوو له‌رِووى به‌رنامه‌ سازییه‌وه‌ Programming به‌ڵام پێویستى به‌ كۆد نووسینێكى زۆر هه‌بوو.
دۆت نێت فره‌یم ۆرك نه‌خشه‌سازى بۆ كراوه‌ و، دروستكراوه‌ بۆ چه‌ند ئامانجێكى دیارى كراو، كه‌ ئه‌م ئامانجانه‌ له‌ تایبه‌تمه‌ندییه‌كانى دۆت نێت فره‌یم ۆركن .NET Framework Properties.
تایبه‌تمه‌ندییه‌كانى دۆت نێت فره‌یم ۆرك
.NET Framework Properties
1. به‌رنامه‌ سازییه‌كى ئاسان و خێرا.
2. كه‌مكردنه‌وه‌ى كۆد Code نووسین.
3. بڵاوكردنه‌وه‌و پێناسه‌كردنى شێوازه‌كانى به‌رنامه‌سازى.
4. خزمه‌تگوزارى هه‌رِه‌مى كۆنترۆڵه‌كان Controls و رِووداوه‌كان Events ى زۆره‌.
5. گه‌وره‌ترین كتێبخانه‌ى پۆله‌كانه‌.
6. باشترین پاڵپشتى و قبوڵكردنى هه‌یه‌ بۆ ئامرِاز و به‌رنامه‌كانى گه‌شه‌ پێدان.نه‌وه‌كانى دۆت نێت فره‌یمۆرك
.NET FRAMEWORK VERSIONS
نه‌وه‌كانى دۆت نێت فره‌یم ۆرك، چه‌ند دانه‌یه‌كن و، ئه‌م نه‌وانه‌ چه‌یوه‌ست و په‌یوه‌ندن به‌ ڤیژوه‌ڵ ستۆدیۆ دۆت نێت VISUAL STUDIO.NETدا و، له‌گه‌ڵیدا بڵاوكرونه‌ته‌وه‌.گۆرِان و، گه‌شه‌پێدانى به‌رچاو له‌نێوان ئه‌م نه‌وه‌ جیاوازانه‌دا هه‌یه‌ ، نه‌وه‌كان به‌م شێوه‌یه‌یه‌:
1. دۆت نێت فره‌یمۆركى یه‌ك .NET Framework 1.1
2. دۆت نێت فره‌یمۆركى دوو .NET Framework 2.0 ، ئه‌م نه‌وه‌یه‌ له‌گه‌ڵ ڤیژوه‌ڵ ستۆدیۆى 2005 دا، بڵاوكرایه‌وه‌.
3. دۆت نێت فره‌یمۆركى سێ .NET Framework 3.0 ، ئه‌م نه‌وه‌یه‌ى نێتفره‌یمۆرك له‌گه‌ڵ Windows SDK دا، بڵاوكرایه‌وه‌ بۆ ویندۆزى ڤیستا Windows Vista و، ئه‌م نه‌وه‌یه‌ نێت فره‌یمۆركى دووى تیادایه‌ و، چه‌ند ته‌كنه‌لۆژیایه‌كیشى بۆ زیادكراوه‌ وه‌كو WCF و WPF و WF و Windows Card Space.
4. دۆت نێت فره‌یمۆركى سێ و نیوو .NET Framework 3.5 : ئه‌م نه‌وه‌یه‌ى فره‌یمۆرك له‌گه‌ڵ ڤیژوه‌ڵ ستۆدیۆى دوو هه‌زار و هه‌شت Visual Studio.Net 2008 دا، بڵاوكرایه‌ .
5. دۆت نێت فره‌یم ۆركى چوار .NET Framework 4.0: دووا نه‌وه‌ى فره‌یمۆركه‌ كه‌ له‌ ئێستادا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌گه‌ڵ ڤیژوه‌ڵ ستۆدیۆى دوو هه‌زار و ده‌ Visual Studio 2010 دا.

پێكهاته‌ى دۆت نێت فره‌یم ۆرك
.NET Framework Component
دۆت نێت فره‌یم ۆرك له‌ سێ به‌شی سه‌ره‌كى پێك دێت كه‌ زۆر به‌كورتى ئاماژه‌یان پێده‌كه‌ین، به‌م شێوه‌یه‌:
یه‌كه‌م: زمانه‌كانى به‌رنامه‌ سازى، یه‌كێك له‌م زمانانه‌ى به‌رنامه‌ سازى ده‌بێته‌ به‌شی یه‌كه‌مى پێكهاته‌ى دۆت نێت فره‌یم ۆرك، كه‌ ئه‌مانه‌ن:
1. ڤیژوه‌ڵ سی شارپ Visual C#.
2. ڤیژوه‌ڵ به‌یسك Visual Basic .
3. له‌ نه‌وه‌ كۆنه‌كانى ڤیژوه‌ڵ ستۆدیۆ دا، ڤیژوه‌ڵ جه‌ى شارپ Visual J# به‌كارده‌هات، به‌ڵام له‌ ئێستادا، ڤیژوه‌ڵ ئێف شارپ Visual F# به‌كاردێت.

دووه‌م: ته‌كنه‌لۆژیاكانى سێرڤه‌ر Server Technology و ته‌كنه‌لۆژیاكانى كڵاینت Client Technology، وه‌كو:
1. ئه‌ى ئێس پی دۆت نێت ASP.NET .
2. ویندۆز Windows.
3. فره‌یمۆرك (PDA / Mobile Solution).

سێهه‌م : ژینگه‌ و ناوه‌نده‌كانى په‌ره‌پێدان Development Environment، وه‌كو:
1. ڤیژوه‌ڵ ستۆدیۆ دۆت نێت Visual Studio.NET.
2. ڤیژوه‌ڵ وێب دیڤیلۆپه‌ر Visual Web Developer.
________________________________
ئاماده‌كردنی : هێمن مه‌لا كه‌ریم به‌رزنجى
21 / 10 / 2014

 

 

 _________________________________

You may also like...