فيرعهونی موسا‌و چۆنيه‌تی مردنه‌كه‌ی له‌قورئانی پيرۆز دا
.
چيرۆكی ته‌رمی فيرعهون و پرۆفيسۆر (موريس بوكای)
كاتێك له‌ساڵی 1981سه‌رۆكی كۆچ كردوی فه‌ره‌نسا (فرانسوا
ميتران) ده‌سته‌ڵاتی گرته ده‌ست ،داوای له وڵاتی ميصر كرد كه ڕێگادا بدات ميوانداری ته‌رمی فيرعهون بكات بۆ ئه‌نجام دانی چه‌ند لێكۆڵينه‌وه‌يه‌ك له‌سه‌ر ته‌رمه‌كه‌ی.
ميسر ڕێگای دا‌و ته‌رمی ستهمكارترين پادشا به‌ره‌و فه‌رنسا به‌ڕێكه‌وت.
له‌فڕۆكه‌خانه سه‌رۆك و گه‌وره به‌رپرسانی فه‌رنسا له‌پێشوازی دا سه‌ريان دانه‌واند.
دواتر ته‌رمه‌كه به‌ره‌و سه‌نته‌ری شوێنه‌واری فه‌رنسا به‌ڕێكه‌وت بۆ ڵێكۆڵينهكان.
له‌م وێنه‌يه فيرعهون(رمسيس)ده‌ركه‌وتوه كه ده‌سته‌كانی بهسنگيهوه نوساون.
سه‌رۆكی تيمی لێكۆڵينه‌وه‌كه بريتي بوو له پرۆفيسۆر (موريس بوكای)
ئه‌ندامه‌كانی تيمه‌كه گرنگيان به چۆنيه‌تی مۆمياكردنهكه ده‌دا به‌ڵام پرۆفيسۆر موريس گرنگي به چۆنيه‌تی مردنی ده‌دا.
ئه‌م ته‌رمه‌ی فيرعهنی مو‌سا _عليه السلام_ وه‌ك ئه‌وانی تر نيه ،چۆنيه‌تی مردنه‌كه‌ی شێوازێكی سه‌رسورهێنه‌ری هه‌يه.
ئه‌وان له لێكۆڵينه‌وه‌كه‌يان دائهوهيان ده‌رخست كه‌وا له‌كاتی مردني دا به‌ره‌و پێشه‌وه پازی داوه تاكو مردوه.
ئه‌م پازدانهيشی به ناچاری بوه واتا ناچار كراوه وا بكات.
له‌دره‌نگانی شه‌ودا پرۆفیسۆر ئهنجامهكۆتاييهكانی ڕاگه‌ياند:
ئه‌م خوێيهی به‌سه‌ر ته‌رمی فيرعهون ماوه‌ته‌وه ،له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئێسكه‌كانی به‌بێ دادڕانی پێستی شكاون و به‌وه‌ی له تيشكی (x)بهدياركهوتوه گه‌وره‌ترين به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م فيرعهونه له‌ناو ئاودا خنكاوه و دواتر ته‌رمه‌كه‌ی به‌خێرايی ده‌رهێنراوه !!!.
.دواتر ئه‌مه‌يان ده‌رخست فيرعهون له‌كاتی مردنی دا به‌ده‌ستی ڕاستی يان شمشێره‌كه‌ی ياخود لغاوی ئه‌سپه‌ی و بهچهپهيشی زرێپۆشهكهی گرتوه،چونكه له‌ناكاو ئاوه‌كه هاتوه له‌كاتی خنكانی دا زرێپۆشهكهی به‌رده‌ستی كه‌وتوه‌و ده‌ستی چه‌په‌ی هه‌ڵئاوساوه .
به‌ڵام شتێكی تر پرۆفيسۆری سه‌رسام كردوه ئه‌ويش ئه‌وه‌يه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له‌ناو ئاو دابوه به‌ڵام چۆن ئه‌م ته‌رمه زياتر له‌هه‌موو ته‌رمه‌كانی تر به‌سه‌لامه‌تی ماوه‌ته‌وه!!!؟؟؟.
پرۆفيسۆر مورای دوای ئه‌وه‌ی بۆی ده‌ركه‌وت ئه‌م ته‌رمه له‌ئاودا خنكاوه‌و ته‌رمه‌كه تێك نهچوهوتێكيش ناچێت.
به‌م ده‌رئه‌نجامه‌ی زۆر زۆر خۆشحاڵ بو هيوای خواست تابه‌يانی دابێت و بهڕۆژنامهسوكان ڕابگهينێت كه‌ئه‌و لێكۆڵينه‌وه‌يه‌كی كردوه كه‌س ده‌رئه‌نجامه‌كانی نازانێت ته‌نها خۆی نه‌بێت.
ئاله‌م كاته‌دا ههوهڵێكی له‌بن گوێچكه‌ی چرپاندی(((په‌له‌مه‌كه ده‌ڵێن موسڵمانه‌كان له قورئانهكهيان دا به‌ر له 14سه‌ده ئه‌م شته‌يان بۆ باسكراوه))))
پرۆفيسۆر به‌م وته‌یه سه‌ری سور ما‌و وتی نابێت به‌ر له‌من كه‌س ئه‌م شته بزانێت.
دواي ئه‌وه‌ش له‌ساڵی 1898 نهێنيهكانی مۆميا دۆزايهوه.
پرۆفيسۆر له‌به‌ر خۆی دا پرسياری ده‌كرد چۆن عه‌قڵ ئةم شته بڕوا ده‌كات ؟؟؟!!!.
ئه‌م شه‌وه تابه‌يانی لهديار ته‌رمی فيرعهون دا بيری له‌و قسه‌يه‌ی هاوه‌ڵه‌كه‌ی ده‌كرده‌وه و سه‌يری ئينجيلی كرد ته‌نها ئه‌وه‌ی دۆزيه‌وه كه فيرعهون ڕاوه‌دووی سيدنا موسای ناوه‌و خنكاوه،به‌ڵام هيچ ده‌رباره‌ی ته‌رمه‌كه باس ناكات.دوایی داوای ته‌ورات ده‌كات و سه‌ير ده‌كات ئه‌ويش ته‌نها هه‌مان شت باس ده‌كات!!!.
دواتر له‌به‌ر خۆی دا وتی ده‌بێ ئه‌مه هه‌مان فيرعهونی مو‌سا بێت!!!؟؟؟.
ئايا توبڵێی محمد به‌رله هه‌زاران ساڵ ئه‌مانه‌ی زانيبێت؟؟؟!!!!.
دوای ته‌واو كردنی لێكۆڵينه‌وه‌كان ته‌رمه‌كه ڕه‌وانه‌ی ميسر كرايه‌وه.
به‌ڵام مۆريس دڵی دانه‌كه‌وت و بڕياری گه‌شتكردنی دا بۆ وڵاتی موسڵمانان تاكو چاوی به زانایه‌كی ڵێكۆڵينهوهی موسڵمان بكه‌وێت چاوی بهزانايهكی موسڵمان كه‌وت و ئه‌ويش قورئانی پيرۆزی لێك كرده‌وه‌و ئه‌م ئايه‌ته‌ی خوێنده‌وه (فاليوم ننجيك ببدنك لتكون لمن خلفك آية .. وإن كثيرا من الناس عن آياتنا لغافلون)سورة يونس – آية 92
واتا:
( ئهمرِؤ ئيتر لاشه‌ى تؤ رزگار ده‌كه‌ين تا ببێته موعجيزه و په‌ند و ئامؤژگارى بؤ ئه‌وانه‌ى دواى تؤ دێن(دياره خواىگه‌وره پاراستويهتى له‌وه‌ى كه ماسى بيخوات، شهپؤلى ده‌ريا گهيانديه كه‌نار، تا ئه‌وانه‌ى كه بهخوايان ده‌زانى به‌چاوى خؤيان ببينن كه فيرعهون ئادهميزاديَكه وه‌ك ئه‌و خهلَكه و ببيَته په‌ند، بؤ هه‌موو پاشا‌و زؤردارهكانى سه‌ر زه‌وى كه ئه‌وه سه‌رئه‌نجامى مسؤگهرى هه‌موويانه)، به‌لآم بهرِاستى زؤربهى خهلَكى له ئايهت و موعجيزهكانى ئيَمه غافلَ و بيَئاگان. ) يونس 92
كاتێك له‌مانای ئايه‌ته كه حاڵی بوو ئه‌وه‌نده كاريگه‌ری له‌سه‌ر دروست كرد به‌هه‌موو ده‌نگی هاواری كرد ((( أشهد أن لا اله الا الله وأن محمدا رسول الله))))
دواتر پرۆفيسۆر به ڕوێكی تر و باوه‌ڕێكی تر جيا له‌وه‌ی كه‌هاتبوو گه‌ڕايه‌وه وڵاته‌كه‌ی فه‌ڕه‌نسا.
له گه‌ڕانه‌وه‌شی دا 10ساڵ خه‌ريكی لێكۆڵينه‌وه بوو له‌سه‌ر به‌رامبه‌ر كردنی ڕاستيه زانستيه‌كان له‌گه‌ڵ قورئانی پيرۆز.
له‌م هه‌موو ساڵه خه‌ريكی ئه‌وه‌بوو ته‌نها يه‌ك شتی بچوك بێنێته‌وه كه دژی زانست بێت هيچی ده‌ستنه‌كه‌وت تا گه‌يشته ئه‌م ئايه‌ته‌ی خوای مه‌زن ده‌فه‌رموێت((لا يأتيه الباطل من بين يديه ولا من خلفه .. تنزيل من حكيم حميد )) فصلت 42
واتا:
( هيچ ناحه‌قى و نادروستى و ناتهواويهك رووى تيَ ناكات له هيچ كاتيَكدا و له‌هيچ لايه‌كه‌وه ره‌وانه‌كراو و نيَردراوى زاتيَكه كه خاوه‌نى حيكمه‌ت و داناييه و شايانى سوپاس و ستايشه.)
دواتر به‌رهه‌می ئه‌و هه‌موو لێكۆڵينهوانهی به نوسينی په‌رتوكێك ته‌واو بوو كه هه‌موو ڕۆژئاوای هه‌ژاند به‌ناوی:
(((قورئان و ته‌ورات و ئينجيل و زانست ))))
ئه‌وانه‌ی له قورئان حاڵی ده‌بن له‌هه‌موو كه‌س زياتر نرخی قورئان ده‌زانن.
وه‌رگێڕانی له عه‌ره‌بيه‌وه ((((( عبد المجيد ههريری )))))))
.
_________________________________