تابلۆیه‌كی هیتله‌ر به 161 هه‌زار دۆلار فرۆشرا
له‌زیادكردنێكی ئاشكرادا له‌شاری نۆرمبێرگ كه ده‌كه‌وێته باشوری ئه‌ڵمانیا، دوێنێ یه‌كشه‌ممه تابلۆیه‌كی ئاوی كه سه‌د ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌لایه‌ن ئه‌دۆڵف هیتله‌ره‌وه دروستكراوه، به‌بڕی 130 هه‌زار یۆرۆ كه ده‌كاته 161 هه‌زار دۆلار.
ده‌زگای زیادكردنه‌كه رایگه‌یاند، كڕیاره‌كه نه‌یویستووه ناوی ئاشكرابكرێت.
ئه‌و تابلۆیه كه قه‌باره‌كه‌ی 28 به 22 سانتیمه‌تره‌و له‌ساڵی 1914 دروستكراوه، له‌لایه‌ن دوو خوشكه‌وه دراون به ده‌زگای زیادكردنه‌كه بۆ فرۆشتن. باپیریان له‌ساڵی 1916 ئه‌و تابلۆیه‌ی كڕیوه كه ئه‌وكاته هیتله‌ر ته‌مه‌نی له 20ه‌كاندا بووه.
هیتله‌ر كاتێك گه‌نج بووه، داواكاری پێشكه‌ش به ئه‌كادیمای هونه‌ری ڤیه‌ننا كردووه بۆ خوێندن له‌و ئه‌كادیمیایه به‌ڵام وه‌رنه‌گیراوه، سه‌رباری ئه‌وه‌ش له‌وێنه‌كێشان به‌رده‌وامبووه.
پسپۆڕان پێیان وایه كاره هونه‌رییه‌كانی ئه‌و دیكتاتۆره كاری ناوازه نین و پێشتریش به‌گشتی ده‌زگاكانی تایبه‌ت به زیادكردنی ئاشكرا، ئاماده‌نه‌بون كاره‌كانی هیتله‌ر بخه‌نه زیادكردنی ئاشكراوه.
شاری نۆرمبێرگ به‌وه به‌ناوبانگه كه دوابه‌دوای كۆتاییهاتنی جه‌نگی جیهانی دووه‌م بووه‌ته شوێنی دادگاییكردنی سه‌ركرده نازییه‌كان به‌ڵام خودی هیتله‌ر له‌كۆتاییه‌كانی جه‌نگی جیهانی دووه‌م، له به‌رلینی پایته‌خت خۆی كوشت و به‌ر ئه‌و دادگاییكردنه نه‌كه‌وت.
له‌ئینگلیزییه‌وه: والی عه‌لی
سه‌رچاوه: timesofindia.indiatimes.com
_________________________________