خۆت به‌گه‌نج بزانه‌

خۆت به‌گه‌نج بزانه‌

لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی‌ نوێ‌ ئاشكرایكرد، ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ واهه‌ست ده‌كه‌ن، ته‌مه‌نیان كه‌متره‌ له‌و ته‌مه‌نه‌ درێژه‌  ڕاسته‌قینه‌یه‌ی‌ ژیاون، واتا واهه‌ست ده‌كه‌ن سێ‌ ساڵ له‌ته‌مه‌نی‌ خۆیان بچوكترن، ڕێژه‌ی‌ مردن له‌نێویاندا به‌به‌راورد به‌و كه‌سانه‌ی‌ به‌گه‌وره‌ له‌خۆیان ده‌ڕوانن كه‌متره‌.

ماڵپه‌ڕی‌ (24) لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی‌ توێژه‌رانی‌ زانكۆی‌ له‌نده‌نی‌ بڵاوكردۆته‌وه‌، به‌پشتبه‌ستن به‌وه‌ڵامی‌ (6489) ژن‌و پیاوی‌ به‌شداربوی‌ ته‌مه‌ن مامناوه‌ندی‌ (65) ساڵه‌ له‌لێكۆڵینه‌وه‌كه‌دا، (65%) به‌شداربوان ئاماژه‌یان به‌وه‌كردوه‌، واهه‌ست ده‌كه‌ن ته‌مه‌نیان نزیكه‌ له‌ (56) ساڵیه‌وه‌، واتا له‌مه‌نی‌ ڕاسته‌قینه‌ی‌ خۆیان كه‌متر به‌چه‌ند ساڵێك، به‌ڵام (25%) به‌شداربوان دركیان به‌ته‌مه‌نی‌ ڕاسته‌قینه‌ی‌ خۆیان كردوه‌، (4%)یان به‌گه‌وره‌تر له‌ته‌مه‌نی‌ ڕاسته‌قینه‌ی‌ خۆیان ده‌ڕوانن.

كاتێك توێژه‌ران به‌راوردیان بۆ تێكڕای‌ ڕێژه‌ی‌ مردن ئه‌نجامدا، له‌نێوان هه‌موو كۆمه‌ڵه‌ به‌شداربوه‌كاندا بۆیان ده‌ركه‌وت، ڕێژه‌ی‌ مردن له‌نێو ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ خۆیان به‌گه‌نجتر ده‌زانن كه‌متره‌، ئه‌وانه‌شی‌ به‌هۆی‌ ناجێگیری‌ باری‌ ته‌ندروستیانه‌وه‌ به‌گه‌وره‌تر له‌ته‌مه‌نی‌ خۆیان ده‌ڕوانن، ڕێژه‌ی‌ مردن له‌نێویاندا (41%) بوه‌.

توێژه‌ران ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن، پێویسته‌ گرنگی‌ به‌ڕێنماییه‌ ته‌ندروستیه‌كان بدرێت، بۆیه‌ ده‌بێت هانی‌ ڕه‌فتاره‌كانمان بده‌ین ئه‌رێنی بێت به‌رامبه‌ر به‌پیری‌‌و واهه‌ست بكه‌ین له‌ته‌مه‌نی خۆمان بچوكترین.
—————————————————————–
و: نیاز جه‌لال


 _________________________________

You may also like...