زیان به‌كۆرپه‌له‌ ده‌گه‌یه‌نێت

زیان به‌كۆرپه‌له‌ ده‌گه‌یه‌نێت

لێكۆڵینه‌وه‌ نوێكان له‌ناوه‌نده‌ پزیشكییه‌كاندا له‌مشتومڕێكی‌ چڕدان له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی‌ ماكیاژكردن له‌كاتی‌ دوگیاندا له‌لایه‌ك‌و نزمبونه‌وه‌ی‌ ئاستی‌ زیره‌كی‌ منداڵیش له‌لایه‌كی‌ دیكه‌وه‌.

ڕۆژنامه‌ی‌ (ده‌یلی‌ مه‌یل)ی‌ به‌ریتانی‌ بڵاویكرده‌وه‌، زانایانی‌ زانكۆی‌ (كۆڵۆمبیا)ی‌ ئه‌مریكی‌ ئاشكرایانكردوه‌، دو جۆر له‌پێكهاته‌كانی‌ (فسالیت)ی‌ كیمیاوی‌ ده‌كرێته‌ پێكهاته‌ی‌ زۆرێك له‌كه‌ره‌سته‌كانی‌ جوانكاری‌، ئه‌وه‌ش ده‌بێته‌ هۆكارێك بۆ كه‌مبونه‌وه‌ی‌ ئاستی‌ زیره‌كی‌ له‌ته‌مه‌نی‌ (7) ساڵیدا به‌ڕێژه‌ی‌ زیاتر له‌شه‌ش خاڵ.

فسالیت ماده‌یه‌كی‌ كیمیاویه‌‌و مرۆڤ دروستی‌ ده‌كات، له‌ده‌وربه‌رماندا بونی‌ هه‌یه‌‌و له‌ڕێگه‌ی‌ هه‌ناسه‌دان‌و خۆراكه‌وه‌ تێكه‌ڵ به‌جه‌سته‌ ده‌بێت.

دوای‌ توێژینه‌وه‌ له‌سه‌ر چوار جۆری‌ فسالیت ده‌ركه‌وتوه‌ ماده‌ی‌ كیمیاوی‌ (DnBPو DiBP) په‌یوه‌ندیان به‌ژیری‌ منداڵه‌وه‌ هه‌یه‌، هه‌ردو ماده‌كه‌ش له‌سوراو، كرێمی‌ قژ، بۆیه‌ی‌ نینۆك‌و جۆره‌كانی‌ سابون‌و كه‌ره‌سته‌كانی‌ جوانكاریدا بونی‌ هه‌یه‌، هه‌ردو ماده‌كه‌ش كاریگه‌ری‌ نه‌رێنی ده‌كه‌نه‌ سه‌ر (منداڵدان)ی‌ ژنان‌و گه‌شه‌كردنی‌ عه‌قڵی‌، جوڵه‌یی‌‌و ڕه‌فتاری‌ منداڵ ده‌گۆڕن.
—————————————————————–
و : نیاز جه‌لال


 _________________________________

You may also like...