دروست كردنی كێكهكی جوان و خۆش
ده‌توانیت به‌چه‌ند كه‌ره‌سته‌یه‌ك ماڵه‌كه‌ت بۆ جه‌ژنی كریسمس بڕازێنیته‌وه، به‌مشێوه‌یه:
كه‌ره‌سته‌كان:
(400) گرام ئارد
(200) گرام بندوقی هاڕاو
(125) گرام شه‌كر
نیو كه‌وچكی چێشت پیكینپاوده‌ر
(160) گرام كه‌ره
3 هێلكه
………………………
بۆ جوانكاری:
(125) گرام شه‌كری هاڕاو
2 كه‌وچكی چێشت كاكاو
(50) گرام میوه‌ی ووشككراو
(50) گرام بادام و ناوكی گوڵه‌به‌ڕۆژه
ئاماده‌كردنی:
1- ئارده‌كه له‌گه‌ڵ بندوقه هاڕاوهكه، شه‌كر، پیكینپاوده‌ر، كه‌ره، وه (2) هێلكه بشێلدرێت به‌ئامێری شێلانی هه‌ویر یاخود
به‌ده‌ست، تا ده‌بێته هه‌ویر.
2- ئه‌و پنهیه یاخود مێزه‌ی كه هه‌ویره‌كه‌ی له‌سه‌ر ده‌كه‌نه‌وه، پێویسته كه‌مێك ئاردی به‌سه‌ردا بڵاوبكرێته‌وه‌و هه‌ویره‌كه بكرێته گونكێكی گه‌وره، پاشان لهفۆلیهیهكهوه یاخود زه‌رفێكی ئاوی ته‌نكه‌وه بپێچرێتو بۆ ماوه‌ی دوو كاتژمێر بكرێته ساردكه‌ره‌وه‌وه.
3- دواتر هه‌ویره‌كه بهتیرۆكێك وه‌ك نانێك بكرێته‌وه، به‌ڵام ئهستوریهكهی پێویسته (5) میلیمه‌تر بێت، پاشان وه‌ك گاڵگاڵی به‌و قاڵبه‌ی كه به‌لاته‌وه جوانه‌و ئاره‌زوی ده‌كه‌یت، ده‌توانیت هه‌ویره‌كه‌ت به‌و شێوانه دهربكهیتو هه‌موو یه‌كێك له‌و شێوانه پێویسته بهچیلكهیهك یان قهسهبێك كونێك بكرێته به‌شی سه‌ره‌وه‌یه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی دواتر په‌تێكی پێوه بكرێت‌و هه‌ڵبواسرێت.
4- سینی فڕنه‌كه پارچه‌یه‌ك وه‌ره‌قی تایبه‌تی خۆی بكرێته سه‌رو هه‌ویره بڕدراوهكانی له‌سه‌ر دابنرێت‌و بكرێته فڕنه‌وه، بۆ ماوه‌ی (8-10) خولهك، كه برژا چاوه‌ڕوان بكرێت تا سارد ده‌بێته‌وه.
5- سپێنه‌ی هێلكه‌یه‌ك بكرێته قاپێكی قوڵه‌وه‌و به‌ئامێری تێكههڵدان تێكبدرێت، له‌گه‌ڵیشیدا بۆدره‌ی شه‌كر كه شه‌كری
هاڕدراوه تێیبكرێت تاوه‌كو توند ده‌بێته‌وه.
6- بۆ ڕازاندنه‌وه‌ی ئه‌م شیرینیه ده‌كرێت كه‌مێك كاكاویش تێكه‌ڵی نیوه‌ی ئه‌م گیراوه‌ی شهكرو هێلكهیهش بكرێت‌و به‌هه‌ردوو ڕه‌نگی سپی‌و قاوه‌یی سه‌ری بسكیته برژاوهكانی پێ ڕه‌نگ بكرێت، پاشان میوه‌ی وشك وه‌ك (قه‌یسی، مێوژ، ئهنهناسو هتد) ورد بجنرێتو بكرێت به‌سه‌ریدا یاخود باده‌م.
7- كه كرێمی سه‌ر بسكیتهكان وشكبوه‌وه ئه‌و كات ده‌توانرێت بهقردێلهیهكی باریكی جوان یاخود په‌تێكی جوان هه‌ڵبواسرێت به‌دارێكی وشكهوهو له‌سوچێكی ژوری دانیشتن‌دا دابنرێت‌و گڵۆپی وردی پێوه بكرێت، تاوه‌كو سیمایه‌كی جوان بدات بهژورهكه بۆ جه‌ژنی كریسمسو سه‌ری ساڵ.
—————————————————————–
و: ژوان فـهوزی
_________________________________