ژه‌می ئێواره دوامه‌خه‌ن
پسپۆڕانی خۆراك هۆشداری ده‌ده‌ن كه نانی ئێواران زو بخورێت له‌پێناو ڕێكخستنی كێش‌و دابه‌زینیدا، هه‌ندێك له‌پسپۆڕان به‌په‌سه‌ندی ده‌زانن ژه‌می ئێواران له‌گه‌ڵ خۆرئاوابوندا یان ڕاسته‌وخۆ دوای ئاوابون بخورێت، چونكه جه‌سته بهسوڕێكدا تێده‌په‌ڕێت كاریگه‌ری ڕوناكی له‌سه‌ره، خواردنی نانی ئێواره‌ش له‌گه‌ڵ ئاوابونی تیشك‌و ڕوناكی خۆردا چالاكی كۆئه‌ندامی به‌رگری جه‌سه‌ته زیادده‌كات.
ماڵپه‌ڕی (24) چوار سودی زو نان خواردنی ئێوارانی بڵاوكردۆته‌وه كه ئه‌مانه:
1 ـ ڕێگری ده‌كات له‌قه‌ڵه‌وی، نانی ئێواره دواین ژه‌می ڕۆژه به‌ڵام ئه‌گه‌ر بیكه‌نه نهریتێكو دره‌نگانی شه‌و یان كاتی به‌ئاگاهاتن خواردن بخۆن نابێته وزه به‌ڵكو جه‌سته وه‌ك چه‌وری كۆیدهكاتهوهو ده‌بێته هۆكاری قه‌ڵه‌وی.
2 ـ كه‌مبونه‌وه‌ی كێشه‌ی هه‌رس، ئه‌وانه‌ی ژه‌می ئێواره دره‌نگ ده‌خۆن توشی كێشه‌ی كۆئه‌ندامی هه‌رس ده‌بنه‌وه وه‌ك ترشی‌و سوتاندنه‌وه‌ی گه‌ده‌و هه‌ڵئاوسان، به‌هۆی ئه‌و ماوه كه‌مه‌ی له‌نێوان ژه‌مه خواردن‌و نوستندا هه‌یه به‌وه‌ش له‌كاتی نوستندا بێزاری دروستدهكاتو ترشی ناو گه‌ده ده‌گه‌ڕێته‌وه، زو خواردنی ژه‌می ئێواره بهدورتان ده‌كات له‌و كێشانه.
3 ـ باشكردنی جۆری نوستن، دره‌نگ خواردنی ژه‌می ئێواره كاریگه‌ری ده‌كاته سه‌ر نوستن، چونكه كۆكه، زو به‌ئاگاهاتنه‌وه بۆ میزكردن، سوتاندنهوهو ترشی گه‌ده زیاد ده‌كات، به‌وه‌ش خه‌و زڕاندنی لێده‌كه‌وێته‌وه.
4 ـ ڕێكخستنی كاتژمێری بایه‌لۆژی، زو خواردنی ژه‌می ئێواره له‌گه‌ڵ خۆرئاوا بوندا ڕێگه بهچالاككردنهوهی مێشك‌و ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته ده‌دات، چونكه كرداری هه‌رس پێویستی به‌فشار نابێت‌و كاتێكی ته‌واوی هه‌یه پێش نوستن، له‌گه‌ڵ كاتی هه‌رس كردنیشدا كاتژمێری بایه‌لۆژی هاوسه‌نگ ده‌بێته‌وه‌و جه‌سته به‌به‌رنامه ده‌كات له‌سه‌ر چالاكی‌و به‌ئاگایی له‌به‌یانییه‌كی زودا.
—————————————————————–
و : نیاز جه‌لال
_________________________________