بۆ شێرپه‌نجه‌ خراپه‌

بۆ شێرپه‌نجه‌ خراپه‌

پسپۆڕانی‌ بواری‌ پزیشكی‌ ئاشكرایانكردوه‌، خواردنی‌ گۆشتی‌ سور په‌یوه‌سته‌ به‌توشبون به‌نه‌خۆشی‌ شێرپه‌نجه‌، ئه‌وه‌ش به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ ماده‌یه‌كی‌ كیمیایی‌ تێدایه‌، كه‌ سروشتی‌ نییه‌ بۆ له‌شی‌ مرۆڤ‌و زیانی‌ به‌دواوه‌یه‌.

ماڵپه‌ڕی‌ ده‌یلی‌ مه‌یلی‌ به‌ریتانی‌ بڵاویكرده‌وه‌، پێشتر توێژینه‌وه‌كان له‌باره‌ی‌ هه‌مان بابه‌ت ده‌ریانخستبوو، خواردنی‌ گۆشی‌ سور په‌یوه‌ندی هه‌یه‌ به‌چه‌ند جۆرێكی‌ نه‌خۆشی‌ شێرپه‌نجه‌، له‌وانه‌ (كۆڵۆن، شێرپه‌نجه‌ی‌ مه‌مك، پرۆستات‌و سیه‌كان)، به‌ڵام له‌ئێستادا پسپۆڕان ئه‌وه‌یان بۆ ڕونبوه‌ته‌وه‌، به‌بونی‌ به‌شێكی‌ شه‌كر كه‌ به‌ (NEU5Gc) ناسراوه‌‌و له‌گۆشتی‌ (مانگاو مه‌ڕ)دا به‌ڕێژه‌یه‌كی‌ كه‌م بونی‌ هه‌یه‌، له‌كاتی‌ خواردنی‌ گۆشی‌ ئه‌و دوو جۆره‌ ئاژه‌ڵه‌دا، به‌رگری‌ جه‌سته‌ی‌ مرۆڤ كه‌مده‌بێته‌وه‌و ده‌بێته‌ هه‌وكردنی‌ ته‌واوی‌ جه‌سته‌یی‌، به‌پێی‌ تێپه‌ڕبونی‌ كاتیش دیارده‌كانی‌ نه‌خۆشی‌ شێرپه‌نجه‌ له‌كه‌سی‌ توشبودا سه‌رهه‌ڵده‌دات.

توێژه‌ران باس له‌وه‌ش ده‌كه‌ن، خواردنه‌وه‌ی‌ شیری‌ چه‌ورو هێلكه‌و ماسی‌، كه‌ ڕێژه‌یه‌ك شه‌كر له‌خۆده‌گرن، به‌هه‌مانشێوه‌ ئه‌وانیش په‌یوه‌ندییان هه‌یه‌ به‌نه‌خۆشی‌ شێرپه‌نجه‌، به‌ڵام به‌پله‌ی‌ سه‌ره‌كی‌ زۆر خواردنی‌ گۆشتی‌ سور زیانی‌ هه‌یه‌ بۆ جه‌سته‌ی‌ مرۆڤ.
—————————————————————–
و: شاخه‌وان


 _________________________________

You may also like...