گرفته‌كانی‌ حه‌پی‌ منداڵ نه‌بون

Tips-for-Taking-Medications

به‌ر له‌به‌كارهێنانی‌ هه‌رجۆره‌ حه‌پێكی‌ ڕێگر له‌منداڵبون (منع)، پێویسته‌ ڕاوێژ به‌پزیشك بكرێت، تاوه‌كو ژیانی‌ ته‌ندروستی‌‌و تایبه‌تی‌ ئه‌و ژنه‌ بزانێت‌و هه‌ڵسه‌نگاندنی‌ ته‌ندروستی‌ بۆ بكات، له‌گه‌ڵ پشكنین بۆ قوڵایی‌ ڕه‌حمی‌ ئه‌و ژنه‌، له‌گه‌ڵ پشكنینی‌ تاقیگه‌یی‌ بۆ ئاستی‌ شه‌كره‌ی‌ خوێن‌و چه‌وری‌.

په‌یجی‌ (مرۆڤ‌و ته‌ندروستی‌) بڵاویكرده‌وه‌، پزیشكانی‌ بواری‌ ژنان له‌وباره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێن:”پێویسته‌ ژنان له‌كاتی‌ خواردنی‌ ئه‌و جۆره‌ حه‌په‌دا، به‌شێوه‌یه‌كی‌ ڕاست‌و ڕۆژانه‌ ژه‌مه‌ خۆراك به‌كاربهێنن، تاوه‌كو ده‌رئه‌نجامه‌كانی‌ زیاتر كاریگه‌ربن، به‌ڵام خواردنی‌ ئه‌و جۆره‌ حه‌په‌ چه‌ند گرفتێك به‌دوای‌ خۆیدا دێنێت دیارترینیان هێڵنجدان‌و ڕشانه‌وه‌و سكچون، سه‌رئێشه‌و دروسبونی‌ زیپكه‌، له‌گه‌ڵ گۆڕانی‌ ڕه‌نگی‌ ده‌موچاو ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌یه‌كی‌ زۆر حه‌په‌كه‌ به‌كاربهێنرێت”.

كاریگه‌ریه‌كی‌ دیكه‌ی‌ ئه‌و حه‌په‌، ده‌بێته‌ هۆی‌ زیادبونی‌ كێش لای‌ هه‌ندێك له‌ژنان، گۆڕانی‌ مه‌زاج وه‌ك توڕه‌بون‌و هه‌ستكردن به‌ماندوبون، دروستكردنی‌ كاریگه‌ری‌ له‌سه‌ر دڵ‌و سوڕی‌ خوێن، به‌تایبه‌تی‌ له‌دوای‌ (35) ساڵیه‌وه‌.

پزیشكان هۆشداری‌ ده‌ده‌ن له‌ئه‌گه‌ری‌ توشبونی‌ خوێنبه‌ربون، پاش وه‌ستان له‌به‌كارهێنانی‌ ئه‌و حه‌پانه‌، چونكه‌ كارلێك له‌گه‌ڵ زۆرێك له‌حه‌په‌كانی‌ ترده‌كات.
—————————————————————-
و: شاخه‌وان


 _________________________________

You may also like...