ئاڵتون له‌سه‌ر زه‌وی چۆن دروستبووه؟
چه‌ند زانایه‌كی جیهانی بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه به‌كتریاكان ڕۆڵیان هه‌بووه له دروستكردنی كانه‌كانی ئاڵتون له جیهاندابهپێی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ڕی (روسیا الیوم) كانه كانزاییه‌كانی سه‌ر زه‌وی له ماوه‌یه‌كی دیاریكراودا دروست بوون ، كه ده‌كه‌وێته نێوان ساڵانی دروستبونی ژیان له‌سه‌ر زه‌وی و تێربونی به‌رگه هه‌وا به ئۆكسجین، بۆیه له‌ئێستادا هیچ كانێكی نوێ دروست نابێت. دوای ئه‌وه له ساڵی 1886 گه‌وره‌ترین كانی ئاڵتون له باشوری ئه‌فریقا به‌ناوی (یوتواترسراند) دۆزایه‌وه، نزیكه‌ی 40 هه‌زار ته‌ن ئاڵتونی لێدهرهێنرا. زاناكان مێژووی دروستبونی ئه‌و كانهیان گێڕاوه‌ته‌وه بۆ سێ ملیار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، تائێستاش له توێژینه‌وه به‌رده‌وامن بۆ زانینی چۆنێتی دروست بونی ئه‌و كانه. به‌ڕای كریستۆڤ هاینریش كه یه‌كێكه له پرۆفیسۆره‌كانی په‌یمانگای فیدراڵی سویسرا بۆ ته‌كنه‌لۆژیا، كاری میكانیكی هۆكاری سه‌ره‌كی دروستبونی كانزاكان نییه له پێكهاته‌ی بردهكاندا، به‌ڵكو ئه‌م كاره به‌هۆی به‌كتریاكانی ناو ئاوی ژێر زه‌وییه‌وه‌یه كه زۆر له قوڵایدا نین. پێش سێ ملیار ساڵ ئۆكسجین له‌سه‌ر زه‌وی بونی نه‌بووه، به‌ڵكو له هه‌وادا گازه كبریتییهكانی وه‌ك كبریتید و هایدرۆجین هه‌بوون و وه‌ك باران باریونه‌ته سه‌ر زه‌وی، ئاڵوتنیش له‌گه‌ڵ ئه‌و گازه كبریتیانهدا دروست بووه كه توانای تواندنه‌وه‌یان هه‌یه له ئاودا و لێره‌شه‌وه به‌كتریان گواستویانه‌ته‌وه بۆ پێكهاته‌ی كانه‌كان.
KNNC
http://knnc.net/Drejey-hawal.aspx?id=40759&LinkID=2&video=False
_________________________________