ئاوا پاستا دروست بكه
له‌ئێستادا به‌هۆی ئاشنابوون به‌كه‌لتوری ڕۆژئاوایی، زۆرێك له‌خواردنه‌كانیان لهڕێستۆرانته كوردیه‌كاندا هه‌یه‌و خۆشتان ده‌توانن له‌ماڵه‌وه ئاماده‌ی بكهنو كارێكی ئاسانه.
ئه‌كاونتی (به‌له‌زه‌ت یه‌می)، كه تایبه‌ته به‌دروست كردنی خواردن، شێوازی دروست كردنی پاستای بڵاوكردۆته‌وه كه بۆ دروست كردنی ئه‌م كه‌ره‌ستانه‌ی خواره‌وه پێویستن:
( ته‌ماته، كه‌چه‌ب، قیمه، خوێ، بیبه‌ری تون، كه‌ره‌وز، لوله‌ی پاستا). هه‌موو ئه‌م پێویستیانه له بازاره‌كاندا هه‌یه، پاش ئاماده‌بونی كه‌ره‌سته‌كان به‌م شێوه‌یه ده‌ست پێده‌كرێت:
لوله‌ی پاستاكان، بۆ ماوه‌ی پێنج خولهك دهكولینریتو پاشان تهماتهوكهچهبو قیمه‌و خوێ‌و بیبه‌ری تونوكهرهوزهكه تێكه‌ڵ به‌یه‌كتر دهكرێنو سورده‌كرێنه‌وه، دواتر ده‌كرێته ناو لوله پاستاكانهوه و په‌نیری (موزهریلا) ده‌كرێت به‌سه‌ریداو ده‌خرێته فڕنه‌وه، پاش چاودێری كردنی بۆ برژاندن ئه‌وكات پێشكه‌ش ده‌كرێت، پاستا خواردنێكی زۆر بهتامو چێژه تۆش ده‌توانی به‌م ڕێگایه تاقی بكه‌یته‌وه.
—————————————————————–
و: شه‌هێن سابیر
_________________________________