پیازی‌ بێ‌ بۆن

پیازی‌ بێ‌ بۆن

پیاز له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی‌ سودێكی‌ زۆر هه‌یه‌‌و به‌چاره‌سه‌ری‌ زۆربه‌ی‌ نه‌خۆشیه‌كان داده‌نرێت، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌و بۆنه‌ی‌ له‌پاش خوادنی‌ دروستده‌بێت، زۆر كه‌س خۆیان له‌سوده‌كانی‌ بێبه‌ش كردوه‌.

ماڵپه‌ڕی‌ (سه‌قافه‌و علوم) بڵاویكرده‌وه‌، كۆمه‌ڵێك جوتیار له‌به‌ریتانیا له‌هه‌وڵی‌ به‌رهه‌مهێنانی‌ جۆرێكی‌ نوێی‌ پیازدان، كه‌ نه‌بۆنی‌ هه‌یه‌و نه‌ده‌شبێته‌هۆی‌ ئاوكردنی‌ چاو له‌كاتی‌ له‌تكردنیدا، ئه‌وه‌ش له‌ڕێگه‌ی‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ بۆن‌و به‌رامه‌كه‌یدایه‌.

به‌گوێره‌ی‌ هه‌واڵه‌كه‌ش، ماوه‌ی‌ (20) ساڵه‌ ئه‌و جوتیارانه‌ له‌هه‌وڵی‌ به‌رهه‌مهێنانی‌ ئه‌و جۆره‌ نوێیه‌ن له‌پیاز، جوتیاره‌كان ده‌ڵێن، به‌هۆی‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ بۆن‌و به‌رامی‌ پیازه‌كه‌، تامه‌كه‌شی‌ كه‌مده‌بێته‌وه‌، ئه‌وه‌ش هۆكاره‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ له‌پاش خواردنی‌، ئه‌و بۆنه‌ دروست نه‌بێت كه‌ ده‌بێته‌ هۆی‌ بێزاركردنی‌ كه‌سی‌ به‌رامبه‌ر.
—————————————————————–
و: شادان مسته‌فا


 _________________________________

You may also like...