بیرو هۆش فراوان ده‌كات

بیرو هۆش فراوان ده‌كات

توێژینه‌وه‌یه‌كی‌ نوێی‌ زانستی‌ ده‌ریخستوه‌، ئینته‌رنێت ده‌بێته‌ هۆی‌ زیادكردنی‌ ڕێژه‌ی‌ بیركردنه‌وه‌و زیره‌كی‌ لای‌ مرۆڤ.

په‌یجی‌ مرۆڤ‌و سیاسه‌ت له‌تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ فه‌یسبوك، له‌باره‌ی‌ ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌ بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ ئینته‌رنێت به‌كارده‌هێنن، كاریگه‌ری‌ باشی‌ ده‌بێت بۆ سه‌ر به‌هێزبونی‌ بیركردنه‌وه‌یان‌و فێربونی‌ زیاتر، باس له‌وه‌ش ده‌كه‌ن، به‌كارهێنانی‌ ئینته‌رنێت زیانیشی‌ هه‌یه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی‌ ڕێكخراوو ڕۆژانه‌ بۆ ماوه‌ی‌ چوار كاتژمێر به‌كاربهێنرێت، سودێكی‌ زۆر ده‌گه‌یه‌نێت به‌لایه‌نی‌ بیركردنه‌وه‌ی‌ مرۆڤ‌و وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ گرنگی‌ زانیاری‌ وایه‌، بیرو هۆشی‌ مرۆڤ فراوانتر ده‌كات، چونكه‌ توێژه‌ران پێیانوایه‌، مرۆڤ له‌كاتی‌ به‌كارهێنانی‌ ئینته‌رنێتدا، هه‌وڵده‌دات زۆرترین زانیاری‌ به‌ده‌ست بهێنێت، ئه‌و به‌شه‌ی‌ كه‌ له‌مێشك به‌رپرسه‌ له‌وه‌رگرتنی‌ زانیاری‌‌و بیركردنه‌وه‌، كاردانه‌وه‌یه‌كی‌ ته‌واوی‌ ده‌بێت‌و ده‌بێته‌ هۆكارێكی‌ باش بۆ فراوانبونه‌وه‌ی‌ مێشكی‌.

توێژینه‌وه‌كه‌ هێما به‌وه‌ش ده‌كات، زۆر مانه‌وه‌و به‌كارهێنانی‌ ئینته‌رنێت، ده‌بێته‌ هۆی‌ زیانگه‌یاندن به‌مێشك، چونكه‌ ده‌بێته‌ هۆی‌ ماندوبونی‌ مێشك.
—————————————————————–
و: شاخه‌وان


 _________________________________

You may also like...