بۆچی برسیمان ده‌بێت؟
یه‌كێك له‌هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی زیادبونی كێش‌و قه‌ڵه‌وی خواردنی بڕێكی زۆره له‌خۆراك، به‌ڵام ڕۆژێك له‌ڕۆژان له‌خۆتان پرسیوه بۆچی به‌و ڕێژه زۆره خۆراك ده‌خۆن؟
گۆڤاری (فاتی فلور) بڵاویكرده‌وه, فاكته‌ری سه‌ره‌كی هه‌ستكردن به‌برسێتی به‌ده‌ر له‌كاتی ژه‌مه سه‌ره‌كییه‌كاندا، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌م هۆكارانه.
1 ـ خواردنی هه‌ندێك له‌ده‌رمانی نه‌خۆشییه‌كان هه‌ستی برسێتی دروست ده‌كه‌ن.
2 ـ خوگرتن به‌خواردن له‌كاتێكی دیاریكراوی ڕۆژدا به‌ده‌ر له‌ژه‌مه سه‌ره‌كییه‌كان.
3 ـ نهنوستی ته‌واو له‌كاتی خۆیدا، واتا گۆڕانكاری له‌كاتژمێره‌كانی نوستندا هه‌ستی برسێتی دروست ده‌كات.
4 ـ هه‌ستكردن بهتیونێتیو وشكبونه‌وه هه‌ستی برسێتی دروست ده‌كات.
5 ـ تێنه‌په‌ڕینی كاتی ته‌واو به‌سه‌ر خواردنی دواین ژه‌مدا، مێشك نامه‌ی تێربونی پێ ناگات.
6 ـ كه‌سێك له‌چوار ده‌وری كه‌سانی دیكه ههبێتو خواردن بخۆن هه‌ستی برسێتی لای دروست ده‌بێت.
7 ـ هه‌ستكردن بهسترێسو بۆشایی.
8 ـ كاتێك باری ده‌رونی مرۆڤ تێك ده‌چێت، هه‌وڵده‌دات به‌خواردن كێشه‌كانی قه‌ره‌بو بكاته‌وه.
9 ـ ئه‌نجامدانی وه‌رزشی قورس‌و گران وزه‌یه‌كی زۆری جه‌سته دهباتو هه‌ستی برسێتی دروست ده‌كات.
10 ـ كاتێك مرۆڤ بۆنی خواردنێكی خۆش ده‌كات، هه‌ستی برسێتی لا دروست ده‌بێت.
—————————————————————–
و : نیاز جه‌لال
_________________________________