چاره‌سه‌ر به‌ خواردن و گژوگیا

چاره‌سه‌ر به‌ خواردن و گژوگیا
.
یه‌كێك له‌ زانست گرنگه‌كانی‌ ژیان بریتیه‌ له‌زانستی‌ گژوگیاو خواردن، كه‌ به‌درێژایی‌ هه‌زاره‌ها ساڵ مرۆڤ وه‌ك ده‌رمان به‌كاریهێناوه‌ سودی‌ لێبینیوه‌، پشتاوپشت ئه‌م تاقیكردنه‌وه‌و به‌كارهێنانی‌ زانیاری‌ دیكه‌ی‌
چۆته‌سه‌ر و تاگه‌یشتۆته‌ ده‌ست ئێمه‌.
هه‌نجیر دوو جۆره‌ هه‌نجیره‌، كێویله‌ له‌گه‌ڵ هه‌نجیری‌ باخ، هه‌نجیری‌ كێویله‌ خواردنی‌ بۆ لابردنی‌ خاڵ و بالووكه‌، بۆ برینی‌ شوێنی‌ گه‌ستنی‌ سه‌گی‌ هار زۆر به‌سووده‌، ناهێڵیت ئه‌و كه‌سه‌ هاربێت.
هه‌نجیری‌ ئاسایی‌ باخ، ئه‌گه‌ر تا چل به‌یانی‌ له‌سه‌ریه‌ك له‌ خورینی‌ بخورێت، به‌ڵام تا شه‌ش كاتژمێره‌ چه‌وریی‌ به‌سه‌ردا نه‌كرێت، بۆ به‌هێز كردنی‌ جه‌سته‌ و دابه‌زاندنی‌ پله‌گه‌رمی‌ جه‌سته‌ و به‌هێزكردنی‌ جگه‌ر و مایه‌سیریی‌ و میزگیران و نه‌خۆشی‌ گورچیله‌ و به‌هێزبوونی‌ چاو به‌سووده‌، له‌ هه‌مانكاتدا شیره‌كه‌ی‌ یان گه‌ڵاكه‌ی‌ كه‌ ماده‌یه‌كی‌ سپی‌ تایبه‌ته‌ له‌ناو گه‌ڵاو لاسكه‌كانیدا بۆ شوێنی‌ پێوه‌دانی‌ دووپشك و زه‌رده‌واڵه‌ مێرۆكانی‌ كه‌ زۆربه‌سووده‌.
شیری‌ هه‌نجیر ئه‌گه‌ر نامه‌ی‌ نهێنی‌ پێبنوسرێت كه‌س هه‌ستی‌ پێناكات، به‌ڵام كه‌ خرایه‌ به‌رده‌م ڕووناكی‌ ئاگرێكه‌وه‌ ئه‌وكاته‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ ئاڵتونی‌ ده‌رده‌كه‌وێت.

 _________________________________

You may also like...