شیاومى ٥ بەرهەمى بەبۆنەى پێنجەم ساڵیادى دامەزراندنیەوە ڕاگەیاند
ئەمڕۆ کە دەکاتە ڕۆژى سێشەممەن کۆمپانیاى “شیاومى” چینى بەبۆنەى پێنجەم ساڵیادى دامەزراندنیەوە ٥ بەرهەمى نوێى لە چین ڕاگەیاند.
- بەرهەمى یەکەم بریتیە لە وەشانى نوێى مۆبایلى ( Mi Note ) بەڕەنگى پەمەیی کە وەشانە کۆنەکەى ماوەیەک بەر لە ئێستا ڕاگەیاندرا.
وەشانە نوێکەى مۆبایلەکە بە سیستەمى ئەندرۆید کاردەکات و ڕوونماکەى ٥،٧ ئینجە و پشتگیرى تۆڕەکانى نەوەى چوارەم دەکات، بیرگەى ناوەکى مۆبایلەکە ١٦ گێگابایتە و پاتریەکەشى ٥٠٠٠ میلى ئەمپێرە لە کاژێرێک.
نرخى مۆبایلى Mi Note وەشانى ڕەنگ پەمەیى بریتیە لە ٤٠٣ دۆلارى ئەمەریکى.
———————————-
- بەرهەمى دووەم بریتیە لە مۆبایلێکى هۆشمەندى نوێ بەناوى “Redmi 2A” مۆبایلەکە ڕوونمایێکى لەجۆرى IPS بەقەبارەى ٤،٧ ئینج و بەڕوونى 1280×720 پێکسڵ، ڕامى مۆبایلەکە ١ گێگابایتە و بیرگەى ناوەکى ٨ گێگابایتە.
مۆبایلەکە بە پرۆسێسەرێکى چوارى ناوەکى ١،٥ گێگاهێرتزى کاردەکات و کانێراى دواوەى ٨ مێگاپێکسڵە و کامێراى پێشەوەیشى ٢ مێگاپێکسڵە، وە بە پاتریێکى ٢،٢٠٠ میلى ئەمپێرى لە کاژێرێکدا کاردەکات.
مۆبایلى Redmi 2A پشتگیرى تۆڕەکانى نەوەى چوارەم دەکات و نرخەکەى تەنها ٩٦ دۆلارى ئەمەریکیە.
———————————-
- وەهەروەها کۆمپانیاى شیاومى تەلەفزیۆنێکى بەناوى “Mi TV 2″ ڕاگەیاند، کە قەبارەکەى ٥٥ ئینجە و بەتەکنیکى LED کاردەکات و پشگیرى تەکنیکى 4K دەکات، ئەمە جگە لەوەى کە تەلەفزیۆنە نوێکە بە سیستەمى ئەندرۆید کاردەکات و بڵندگۆیەکى بێ تەلى لەگەڵە، تەلەفزیۆنەکە نرخى ٨٠٦ دۆلارى ئەمەریکیە.
———————————-
- وە هەروەها شیاومى تەرازوویێکى نوێى ڕاگەیاند کە پشتگیرى “بلووتوز” دەکات و چاودێرى پێوەرى بارستایی لەش دەکات، وەهەروەها ناردنى زانیارییەکان بۆ ئامێرە هۆشمەندەکان، کە ئەو تەرازووە نوێە کاردەکات لەگەڵ سیستەکانى iOS و Android و نرخى تەنها ١٦ دۆلارى ئەمەریکیە.
———————————-
- پێنجەم بەرهەمیش بریتیە لە دابەشکەرى وزەى کارەبا بەناوى “Mi Power Strip” کە پێکهاتووە لە ٣ دەرکى دابەشکەرى کارەبا و ٣ دەرکى کێبڵى USB، تەرازوەکە تایبەتمەندى سەلامەتى لە بارى زیادى کارەباى تێدایە لەگەڵ دەلاقەیەکى ناوخۆیی بۆ پاراستنى منداڵان لە کارەبا. وە تەرازووەکە بەردەستە تەنها بەنرخى ٨ دۆلارى ئەمەریکى.
شیاومى ڕوونیکردەوە کە گشت بەرهەمەکان بەنرخى تایبەتى بەردەست دەبن لە ٨ـى مانگى ٤ لە وڵاتى چین، هاوکات کۆمپانیاکە ئاماژەى بە بڵاوکردنەوەى بەرهەمەکانیان لە بازاڕەکانى جیهان نەکردووە.
سەرچاوە: Aitnews و kitn.net
_________________________________