قاوه بۆ دڵ به‌سووده
سایتی (دی ڤێلت)ی ئه‌ڵمانی بڵاویكرده‌وه، لێكۆڵه‌ره‌وان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه قاوه بۆ ته‌ندروستی سوودی زیاتره، تاوه‌كو زیانه‌كانی، زاناكان باس له‌وه ده‌كه‌ن ڕۆژانه خواردنه‌وه‌ی (3-5)كوپ قاوه له‌چه‌ند كاتێكی جیاوازدا واته چه‌ند كوپێك قاوه به‌دوای یه‌كدا نه‌خورێته‌وه، به‌ڵكو دابه‌شی ڕۆژه‌كه بكرێت سوودێكی باش به دڵی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت.
هه‌رچه‌نده هه‌میشه زاناكان مشتومڕی ئه‌وه‌یانه كه زیانه‌كانی قاوه له‌سووده‌كانی زیاتره، به‌ڵام له‌ئێستادا زانایان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه پاش چه‌ندین تاقیكردنه‌وه ئه‌وه ده‌ركه‌وتووه، كه قاوه زیان به‌دڵ ناگه‌یه‌نێت، به‌ڵكو سوودی زیاتره بۆ دڵ و خواردنه‌وه‌ی (3-5) كوپ قاوه له‌ڕۆژێكدا ده‌ماره‌كانی دڵیان كه‌متر كلس ده‌كات، تاوه‌كو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه قاوه ناخۆنه‌وه.
پزیشكه پسپۆره‌كانی كۆریا تاقیكردنه‌وه‌یان له‌سه‌ر (30) هه‌زار كه‌س كردووه، له‌وانه(25) هه‌زار كه‌سیان به به‌رده‌وامی قاوه‌یان خواردووه‌ته‌وه و ته‌ندروستیان باشتر بووه له‌وانه‌ی كه قاوه‌یان نه‌خواردۆته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كۆفاین هه‌روه‌ك تا ئێستا بیستراوه و تاقیكراوه‌ته‌وه په‌ستانی خوێن به‌رز ده‌كاته‌وه، بۆیه پیویسته ئه‌و كه‌سانه‌ی كه په‌ستانی خوێنیان به‌رزه ئاگاداری خواردنه‌وه‌ی قاوه بن.
قاوه جگه له‌وه‌ی كه سوودی بۆ دڵ هه‌یه چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی ڕیخۆڵه و پڕۆستات و هه‌ندێك جاریش چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه‌ی مۆخ ده‌كات.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی قاوه سوودێكی باشی هه‌یه بۆ له‌ناوبردنی هه‌ندێك نه‌خۆشی، به‌ڵام به‌هۆی خواردنه‌وه‌ی قاوه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام چه‌ند ئاره‌زوویه‌كی ناته‌ندروست له‌و كه‌سانه‌دا سه‌رهه‌ڵئه‌دات، له‌وانه (جگه‌ره‌كێشان، خواردنه‌وه‌ی كحول، خواردنی گۆشت) كه ئه‌مانه‌ش زیان به ته‌ندروستی ده‌گه‌یه‌نن گه‌ر ئاگاداری خۆت نه‌بیت.
—————————————————————
و: ژوان فـهوزی
_________________________________