دەزانی ماستاو بۆچی باشە ؟؟
لێكۆڵینەوەیەكی ئەمریكی دەریخستوە، هەر كەسێك ڕۆژانە پێویستی بە خواردنی سێ كوپ ماستاو هەیە ئەگەر ئەمە ئەنجام بدات بەدور دەبێت لە هەموو نەخۆشیەكانی دڵ.
توێژینەوەكە لە زانكۆی (هارڤارد) ئەنجامدراوەو باس لەوە دەكات ماستاو سودێكی زۆری هەیە بۆ مرۆڤ و دەیپارێزێت لە نەخۆشی مولولەكانی خوێن و سەكتە بەڕێژەی (18%).
هەروەها توێژەران ئەوەیان بۆ دەركەوتووە، كە شیری مانگا باشترین خواردنی تەندروستییە بۆ مرۆڤ، چەندین توخمی سوود بەخشی تێدایە وەك كالسیۆم و پۆتاسیۆم و پڕۆتینەكان.
ئەمەو خواردنی ماستاو سودی زۆرە بۆ مرۆڤ، بەڵام ئەگەر مرۆڤ ماست بخوات سودمەند دەبێت لە سودەكانی كە لە شیردا هەیە بەتایبەت شیری مانگا.
كوردیو
http://www.kurdiu.org/details.php?section=hawal&lang=1&type=5&id=33445
_________________________________