ملیۆنه‌ها خێر له چه‌ند هه‌نگاوێكدا
ملیۆنه‌ها خێر له چه‌ند هه‌نگاوێكدا
.
” مَنْ غَسلَ يَومَ الجُمعَةِ واغتسَلَ ,ثم بَكرَ وابْتكرَ ,ومَشىَ ولمْ يَركبْ، وَدنَا مِنَ الإمَام فاسْتمَعَ ولمْ يُلغِ كانَ له بِكلِّ خُطوَةٍ عَملُ سَنةٍ – أجر صيامها وقيامها- ” رواه الإمام أحمد وأبو داود.
.
واته: ” ئه‌وه‌ی له‌رۆژی جومعه‌دا 1- خۆی شۆرد، 2- و زوو رۆیشت بۆ مزگه‌وت، 3- و به‌پێ رۆیشت نه‌ك به‌سواری، 4- له ئیمامه‌وه نزیك بووه‌وه، 5- وبێ ده‌نگ دانیشت و گوێی گرت، بۆهه‌ر هه‌نگاوێك پاداشتی ساڵێكی هه‌یه – پاداشتی به‌رۆژووبوونی و شه‌ونوێژی- “
.
واته: ئه‌وه‌ی له‌رۆژی جومعه‌دا خۆی شۆرد و له‌سه‌رتای كاته‌وه رۆیشت بۆ مزگه‌وت، به‌پێ نه‌ك به‌ترومبێل و ئه‌وشتانه، وگهیشت به‌خوتبه‌ی یه‌كه‌ما وبه‌بێ ده‌نگی گوێی لێ گرت، و دانیشتنه‌كه‌ی له‌نزیك ئیمامه‌وه بوو، به‌ئیزنی خوا ئه‌وپاداشته‌ی ده‌ست ده‌كه‌وێت كه له فهرموودوهكهدا باسكرا..
.
ههرموسوڵمانێك ده‌یه‌وێت ئه‌و پاداشته گه‌وره‌ی به‌نسیب ببێت، و به‌هه‌ر هه‌نگاوێك خێری ساڵێكی ته‌واوی له‌عیباده‌ت بۆ بنووسرێ، به نوێژ ورۆژو و شه‌ونوێژ وروۆژووی سوننتیهوه، یه‌ك هه‌نگاو پاداشتی یه‌ك ساڵی ته‌واو عیباده‌تی هه‌یه.. ئه‌گه‌ر ماڵه‌كه‌یان سه‌د هه‌نگاو له‌مزگه‌وته‌وه دوور بوو، ئه‌و رۆژه به‌قه‌د خێری سه‌دساڵ عیباده‌تی بۆ ده‌نووسرێ، به‌وشه‌رته‌ی مه‌رجه باسكراوه‌كان بێنێته دی.. خۆ ئه‌گه‌ر ماڵه‌كه‌ی هه‌زار هه‌نگاو دوور بوو ئه‌وا خێری هه‌زار ساڵی بۆ ده‌نووسرێت.. ئای چ كرده‌وه‌یه‌كی كه‌م و پاداشتێكی زۆره!!
بێنیهبهخهیاڵی خۆتدا، ئه‌گه‌ر ئه‌م سوننهتانهت له‌یه‌ك جومعه‌دا جێبه‌جێ كرد، وماوه‌ی نێوان مزگه‌وت وماڵهكهتان پێنچ سه‌د مه‌تر واته: هه‌زار هه‌نگاو بوو، به‌هه‌ر هه‌نگاوێكت پاداشتی یه‌ك ساڵ عیباده‌تی بێگوناهـ به‌ده‌ست دێنیت، هه‌زار ساڵ به‌نوێژ ورۆژوو شه‌ونوێژ ورۆژووی سوننه‌تیه‌وه، و به‌بێ گوناهێكیش..!!
بێنیه به‌خه‌یاڵتا هه‌زار ساڵ نه‌ك ساڵێك، و ده، و سه‌د ساڵ، پاداشته‌كه‌ت ده‌بێته پاداشتی یه‌ك هه‌زار ساڵ.. ساڵێكیش 365 رۆژه، دبێته: 365000 رۆژ، هه‌زار ساڵه‌كه ده‌بێته ملیۆنێك وهه‌شت سه‌د و بیست وپێنچ هه‌زار نوێژ.. ژماره‌یه‌كی ئه‌وه‌نده زۆر زۆره خه‌ریكه ئینسان باووهرِ نه‌كات!!
.
ئه‌مه هه‌مووی له یه‌ك جومعه‌دا.. لهساڵێكا 52 جومعه‌ی تێدایه.. ئه‌گه‌ر ته‌نیا یه‌ك ساڵ ئاوه‌ها به‌رده‌ووام بوویت خێری 52 هه‌زار ساڵت به‌ده‌ست هێناوه!! ئه‌مه‌یه كه ده‌فه‌رموێ: فه‌زڵی خوا فراوانه..
ئه‌گه‌ر داوا لهیهكێكمان بكرێ دو یاسێ رۆژ به‌رۆژوو بێت زۆر له‌سه‌رشانی قورسه، ئه‌ی تۆ چ ده‌ڵێیت به‌رامبه‌ر رۆژووی ساڵێك به هه‌نگاوێك؟! ته‌ماشاكه خوا له‌گه‌ڵ به‌نده‌كانیا چه‌ند به‌خشنده و میهره‌بانه!!
——————————————————————-
سه‌رچاوه: سايتي صيد الخاطر، وه‌رگیراوه له نووسراوێكی شێخ [عبدالكريم المفرج] ه‌وه، به‌كه‌مێ ده‌ستكارییه‌وه.
بۆ ته‌حقیقی فه‌رموده‌كه سه‌ردانی ئه‌م سه‌رچاوانه‌م كردووه:
1-مسند الإمام أحمد/مسند المدنيين /حديث أوس بن أبي أوس الثقفي.. 4/16 .
2- سنن أبي داود.
3- سنن الكبرى للبيهقي.
4- شعب الإيمان للبيهقي.
5- صحيح ابن حبان.
6- المعجم الكبير للطبراني.
7- صحيح أبي داود للألباني/ وصححه الألباني.
8- عمدة القاري شرح صحيح البخاري.
_________________________________