جل شۆرێكی نوێ بەبێ كارەبا كاردەكات
یەكەمین جل شۆری تەكنەلۆژی نمایش كرا كە بە بێ ووزەی كارەبا كارەدەكات و بە ئاسانیش دەگوازرێتەوە .
كۆمپانیای یریگۆی تەكنەلۆژی كە بارەگاكەی لە شاری تۆرێنتۆیە لە ووڵاتی كەنەدا ئەم جل شۆرە تەكنەلۆژیەی نمایش كرد و رایگەیاند پیویستی بە ووزەی كارەبا نیە و تەنها بە پایدەر كار دەكات .
ئەم جل شۆە تەكنەلۆژیە ناوی درەمی (drumi)یە و دەتوانیت 7 پارچە جل تەنها بە 8 لیتر ئاو بشوات .
كۆمپانیای یریگۆ ئاشكرای كردوە كە ئەم جل شۆرە پیویستی نە بە ووزەی خۆر و نە بە ووزی كارەبا هەیە , بەڵكو بەكارهێنەرەكەی تەنها پێویستە كە پێ لەسەر پایدەرێكی بچوكەوە دابنێت كە لە بەشی خوارەوەی جل شۆرەكەوەیە , بەمەش پایدەرەكە هەڵدەستێت بە خۆلاندنەوەی بەشی ناوەوەی جل شۆرەكەو جلەكانی ناوەوەی پاك دەكاتەوە.
لە هەمان كاتدا دوگمەیەك لەبەشی سەرەوەی جل شۆرەكە هەیە دوای تەواو بوون تەنها یەك جار پەنجە دادەگریت و بەمەش تەواوی ئاوی نێو جل شۆرەكە خاڵی دەبێتەوە و دواتریش راستەوخۆ جلەكانت بۆ ووشك دەكاتەوە .
كۆمپانیای یرگۆ ئاماژەی بەوەداوە كە دەتوانیت ئەم جل شۆرە بە ئارەزوی خۆت بگوازیتەوە تەنات لەگەل خۆت بیبەت بۆ گەشت و سەیران , گەر لەوی جلەكانتان بە هەر هۆكارێك بێت پیسس ببێت ئەوا راستەخۆ لەوێ بیان شۆریت .
شایەنی باسە نرخی جل شۆری درەمی بۆ هاولاتیانی كەنەدا تەنها 106 دۆلارە و بۆ هاوڵاتیانی تر لەسەرانسەری جیهان 169 دۆلارەو وا بریارە مانگی 8 ی ئەمساڵ بخریتە بازارەكانی جیهانەوە .
كوردیو
http://www.kurdiu.org/details.php?section=hawal&lang=1&type=8&id=34536
_________________________________