تایبه‌ت به پیاوان…ئه‌م خۆاركانه بۆ ئێوه به‌سوودن
جه‌سته‌ی پیاوان له‌ڕووى پێكهاته‌وه تاڕاده‌یه‌كى زۆر له جه‌سته‌ی خانمان جیاوازه و پێویستى به كۆمه‌لێك ڤیتامین و خۆراكى تایبه‌تى هه‌یه بۆ به‌هێز مانه‌وه‌ی، كه گرنگترینینان بریتن له:
- ڕۆبیان یه‌كێكه له‌و خۆراكانه‌ی به‌هۆی ئه‌و ڤیتامینه زۆرانه‌ی كه تێیدایه ده‌بێته هۆی به به‌هێزى هێشتنه‌وه‌ی جه‌سته.
- تورى سوور ڕێژه‌یه‌كى زۆر فسفۆڕێ تێدایه كه دڵى پیاوان پێویستیه‌تى بۆ به‌هێزبوون و به‌رگه‌گرتنى له‌كاتى ئه‌نجامدانى كارى قورس‌دا.
- خواردنى سیر له‌نێو زه‌ڵاته و خۆراكه‌كاندا گرنگه بۆ ئه‌و پیاوانه‌ی كه توانای جه‌سته‌ییان لاوازه و به‌رگه‌ی كارى قورس ناگرن.
- خواردنى پیازى پیشاو ده‌بێته هۆی زیاد كردنى گه‌شه‌ی ماسولكه‌كان و به‌هێزكردنى به‌سته‌ره شانه‌كانى جه‌سته له‌به‌ر ئه‌وه گرنگه بۆ پیاوان.
- به‌شێوه‌یه‌كى گشتى پیاوان زیاتر له خانمان له‌ده‌ره‌وه كارده‌كه‌ن و پێویستیان به هێزى جه‌سته و بیركردنه‌وه هه‌یه له‌به‌ر ئه‌وه خواردنى گوێز به شێوه‌ی ڕۆژانه بۆ پیاوان گرنگه.
NRT2
http://nrttv.com/NRT2/Details.aspx?Jimare=766
_________________________________