یارمه‌تی چرچ نه‌بوونی پێست و پیرنهبوونت ده‌دات
پسۆڕان پاش لێكۆڵینه‌وه‌ی زۆر گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه ته‌ماته‌ی ئاسایی پێست له گرژبوون و پیربوون ده‌پارێزێ .
له ئه‌نجامی لێكۆلینه‌وه‌كانی زاناكان ئه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت كه ته‌ماته بۆ ئه‌وه نیه ته‌نها بخورێت و له خواردنه‌كاندا به‌كار بهێنرێت ، به‌ڵكو پێوسته وه‌كو به‌كارهێنه‌رێك بۆ پێست و جوانكاریش به‌كار بهێنرێ ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ته‌ماته یارمه‌تی پێست ده‌دات له دوور بوون له گرژی و لۆچی ، هه‌روه‌ها دوور بوونیش له پیری ، چونكه ئه‌و ماددانه‌ی كه‌له ته‌ماته دا هه‌یه پارێزگاری له پێست ده‌كات له تیشكی سه‌روو بنه‌وشه‌یی و هه‌روه‌ها كاریگه‌ره نهرێنیهكانی .
هه‌روه‌ها مادده‌ی لاكۆبین كه له ته‌ماته دا هه‌یه به رێژه‌یه‌كی زۆر ، یه‌كێكه له‌و به‌هێزترین ماددانه‌ی كه دژه پیربوونه‌و پێستیش به ته‌ندرووستی ده‌هێلێته‌وه .
زاناكان هه‌ڵسان به لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك له ئافره‌تان له نیوان ته‌مه‌نه‌كانی 40 بۆ 60 ساڵی دا ، كردیانن به دوو كۆمه‌ڵه.
داوایان له‌كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م كرد كه خواردنی ئاسایی بخۆن وئه‌وه‌ی دووه‌میشیان ڕۆژانه ته‌ماته یان ئاوی ته‌ماته بخۆن .
له ئه‌نجامدا بۆیان به‌ده‌ركه‌وتن ئه‌وانه‌ی كه ته‌ماته‌یان ده‌خوارد به ڕێژه‌ی %50 تیشكی سه‌رووبنه‌وشه‌یی زیتن به‌خش كاریگه‌ریان لێ ناكات ، ئه‌مه‌ش مانای وایه پێستیان له پیربوون ده‌پارێزێ .
سه‌رچاوه rojana.net
_________________________________