كه‌ مۆبایله‌كه‌ت كه‌وته‌ ئاوه‌وه‌، ئه‌م 4 هه‌نگاوه‌ بنێ!

به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام مۆبایله‌كانمان به‌ده‌سته‌وه‌یه‌، ئه‌گه‌ری دروستبونی ڕوداویش زۆره‌و هه‌ندێك كات لێمان ده‌كه‌وێته‌ ئاوه‌وه‌، به‌ڵام گه‌ر مۆبایله‌كه‌مان كه‌وته‌وه‌ ئاوه‌وه‌ پێویسته‌ چی بكه‌ین:
1- خێرای هه‌ڵگرتنه‌وه‌: گرنگترین به‌شی كاره‌كه‌یه‌، چونكه‌ هه‌رچه‌ندێك زوتر هه‌ڵی بگریته‌وه‌ هێنده‌ چانسی سه‌لامه‌تی مۆبایله‌كه‌ زیاتر ده‌بێت، به‌و پێیه‌ی گه‌ر كات بخایه‌نێت سه‌رجه‌م به‌شه‌كانی مۆبایله‌كه‌ت ته‌ڕده‌بێت.

2- كوژاندنه‌وه‌: بۆ ئه‌وه‌ی شۆرتی كاره‌بای دروستنه‌بێت، ڕاسته‌وخۆ مۆبایله‌كه‌ت بكوژێنه‌ره‌وه‌ و كاری پێ مه‌كه‌، گه‌ر تواندراش پاتریه‌كه‌ی ده‌ربهێنه‌.

3- وشككردنه‌وه‌: هه‌وڵبده‌ به‌ شێوازێكی نه‌رم و ئاسان وشكی بكه‌یته‌وه‌، بۆ ماوه‌یه‌كیش به‌جێی بهێڵه‌و كاری پێمه‌كه‌ره‌وه‌.

4- موجه‌فیفه‌ به‌كار مه‌هێنه‌: به‌كارهێنانی موجه‌فیفه‌ بۆ وشككردنه‌وه‌ی مۆبایله‌كانمان هه‌ڵه‌یه‌كه‌ كه‌ زۆربه‌مان ئه‌نجامی ده‌ده‌ین، له‌ كاتێكدا ئه‌وه‌ ده‌بێته‌ هۆی سوتاندنی به‌شه‌ بچوكه‌كانی ناو مۆبایله‌كه‌.

 

سه‌رچاوه‌:خه‌ڵك

 


 _________________________________

You may also like...