سوودهكانی بوندوق
توێژینەوەیەكی نوێی پزیشكی ئەوەی دەرخستووە كە خواردنی بوندق دەبێتە هۆی كەم كردنەوەی رێژەی كۆلیسترۆڵ لە خوێندا.
ئەنجامی توێژینەوەیەكی ئیسپانی ئاشكرا كراوە، كە ئەگەر بێت و مرۆڤ رۆژانە (30) گرام لە بوندق بخوات ئەوا سودێكی زۆری لێدەبینێت و رێژەی كۆلیسترۆڵ لە خوێنیدا كەم دەكبێتەوە.
هەروەها پزیشكەكان ئەوەشیان روونكردۆتەوە، كە خواردنی چەرەزات سودێكی زۆر دەگەیەنێت بە تەندروستی مرۆڤ و دووری دەخاتەوە لە زۆر نەخۆشی هەروەها كێشی لەش دادەبەزێنن و پارێزگاری دەكات لە دڵ و ئەندامەكانی تری لەش دژی نەخۆشییەكان.
لەبەشێكی تری توێژینەوەكەدا دەركەوتووە كە بوندوق خرۆكە سپیەكانی خوێن دەپارێزێت لە تووش بوون بە بەكتریاو ڤایرۆسی مەترسیدار.
…………………………
كوردیو
www.kurdiu.org
_________________________________