هیلاكی وشكبونه‌وه‌ی پێستی ده‌م وچاو هۆكاره‌كه‌ی به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمای وه‌رزی هاوینه، له‌به‌ر ئه‌وه ده‌بێت گرنگی به پاككردنه‌وه‌ی پێستی ده‌موچاوت له چه‌وری و پیسی و هه‌وا بده‌یت، رۆژانه به‌رامبه‌ر ئه‌و حاڵته ده‌بێت به‌كرێمی تایبه‌تی ده‌موچاو چه‌ور بكرێت كه له‌گه‌ڵ جۆری پێستت ده‌گونجێت تاوه‌كو پێستی ده‌موچاوت پاك ونه‌رم بێت.
به‌ڵام به‌چی پێستی ده‌موچاوت نه‌رم بكه‌یت وپاكیبكهیتهوه؟
به میوه‌ی شوتی ده‌توانی پێستت پاكیكهیتهوه و بپارێزی له هه‌موو پیسیه‌كانی هه‌وا و له چه‌وری كاتی به‌زبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما، میوه‌ی شوتی له شهكرو ڤیتامینات و چه‌ند جۆره زه‌یت پێكهاتووه كه زۆر گرنگه بۆ پاككردنه‌وه‌و نه‌رمكردنه‌وه‌ی پێستی ده‌موچاو.
ده‌توانی ئه‌م ماسكانه خۆت له ماڵه‌وه دروست بكه‌یت به‌پێی جۆری پێسته‌كه‌ت:
– بۆ پێستی وشك: یه‌ك كوپی ئاوی شوتی له‌گه‌ڵ دوو دانه مۆز بێكه‌وه تێكه‌ڵ بكرێت و بۆ ماوه‌ی 15 خولهك ده‌موچاوتی پێ چه‌ور بكه‌یت.
– بۆ پێستی چه‌ور: یه‌ك كوپی ئاوی شوتی له‌گه‌ڵ دوو كه‌وچكی ماست تێكه‌ڵبكرێت و بۆ ماوه‌ی 15 خولهك دهمو چاوتی پێ چه‌ور بكه‌یت.
– بۆ پێستی مامناوه‌ند: ته‌نها به یه‌ك كوپ ئاوی شوتی و بۆ ماوه‌ی 15 خولهك دهمو چاوت پێ چهوركه.
پاشان ده‌توانی به ماست یان هه‌نگوین یان به هه‌ر كرێمی دهمو چاو ده‌موچاوت چه‌وربكه‌یت تاوه‌كو نه‌رم و ساف بێت .
……….
خه‌ڵك
xelk.org
_________________________________