ئەوەی لەبارەی سابوونی رەقییەوە نەتزانیوە
بەكارهێنانی شامپۆو مادە كیمیاییەكانی تر بۆ شۆرین و ڕەنگكردنی قژ یەكێكن لەو هۆكارانەی كە قژ تووشی زۆر كێشەی تەندروستی دەكەن، هەر بۆیە پزیشكەكان بۆ چارەسەركردنی ئەم كێشانە بەكارهێنانی سابوونی ڕەقی بە باشترین چارەسەر دادەنێن كە گرنگترین سوودەكانی بریتین لە:
باشترین پاككەرەوەیە بۆ قژ، چونكە هەم قژ بە پاكی ڕادەگرێت هەمیش نابێتە هۆی زیانگەیاند بە پێستی سەر.
بەسوودە بۆ ئەو كەسانەی كە پێستی سەریان هەستیاری هەیە، چونكە هیچ جۆرە مادەیەكی كیمیایی تێدا نیە.
بەكارهێنانی سابوونی ڕەقی بۆ سەر شۆرین بە شێوەیەكی ڕۆژانە دەبێتە هۆی پارێزگاریكردن لە وشكبوونەوەو زبركربوونی قژ.
بەهۆی ئەو مادە سوودبەخشانەی كە تێیدایە دەبێتە هۆی بەهێزكردنی قژو گەشەكردنی بە خێرای.
بەكارهێنانی ئەم سابوونە بۆ شۆرین و مەساج كردنی قژ بە یەكێك لە ڕێگە سروشتیەكانی چارەسەركردنی هەڵوەرینی مووەكان دادەنرێت.
…….
سهرچاوه:كوردیو
_________________________________