ئه‌گه‌ر مێروله‌ گازی لێگرتی بڵێ سوپاس

4a0d3ba01d7a9792c61b9bb5ef445183_L

زۆرجار كه‌ مێروله‌یه‌ك گازمان لێده‌گرێت داده‌چڵه‌كین‌و توڕه‌ده‌بین‌و یه‌كسه‌ر پانی ده‌كه‌ینه‌وه‌و ده‌یكوژین، ئه‌مه‌ هه‌ڵه‌یه‌، ده‌بێت سوپاسی‌ بكه‌ین.

ماڵپه‌ڕی‌ (مه‌سره‌س) بڵاویكرده‌وه‌، زانایان له‌لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی‌ نوێدا له‌سه‌ر مێروله‌ وئاشكراكردنی‌ ئه‌نجامه‌كه‌ی‌ باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، پێویسته‌ ئیتر كه‌س هه‌وڵی‌ له‌ناوبردنی‌ مێروله‌ نه‌دات، به‌ڵكو له‌پێناو ته‌ندروستێكی‌ باش هه‌وڵبده‌ن جار جار مێروله‌ گازیان لێ‌ بگرێت.

به‌گازگرتنی‌ مێروله‌ خانه‌كانی مێشك وریا ده‌بنه‌وه‌ له‌ڕێی ئاماژه‌ هه‌ستیاره‌كانه‌وه‌ كه‌ له‌شوێنی گازه‌كه‌وه‌ ده‌چێت بۆ مێشك.

ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵێك مێروله‌ گازیان له‌یه‌ك شوێنت گرت ئه‌وه‌ ده‌بێته‌هۆی ئه‌وه‌ی پێستت به‌رگریی به‌هێزتر بێت دژی به‌كتریاو گه‌رمای به‌تین.

به‌ڵام ئه‌گه‌ر مێروله‌ گازی له‌چه‌ند شوێنێكی جیاوازی له‌شت گرت، ئه‌وا له‌ش جۆرێك له‌خوێن به‌رهه‌مدێنێت خه‌ستتره‌ له‌خوێنی ئاسایی كه‌ ده‌توانێت زیاتر به‌رگریی بكات دژی ژه‌هراویبوون به‌وه‌ش فشار له‌سه‌ر جگه‌ر كه‌مده‌بێته‌وه‌و كه‌متر ماندو ده‌بێت.

كاتێك مێروله‌ی مێینه‌ له‌جۆری كاركه‌ر گازده‌گرێت جۆره‌ لیكێكی (ئایۆن)ی ده‌كاته‌ له‌شی مرۆڤه‌وه‌ كه‌ توانای سوتاندنی هه‌موو ئه‌و چه‌ورییه‌ی هه‌یه‌ كه‌ له‌و شوێنه‌ی له‌شی مرۆڤه‌كه‌دا كۆبۆته‌وه‌ كه‌ گازه‌كه‌ی لێگیراوه‌.

…………………….

سه‌رچاوه‌:ڕادیۆ ناوخۆ

 


 _________________________________

You may also like...