چه‌ند ڕێگایه‌ك بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی هاوسه‌رگیری
هاوسه‌رگیری سه‌ركه‌وتوو بێبه‌ش نیه له كێشه‌و بیروڕاجیاوازهكان ، به‌لام هه‌موو كێشه‌و ناخۆشیه‌ك چاره‌سه‌رو ڕێگا چاره‌ی خۆی هه‌یه بێ ئه‌وه‌ی هیچ كامێكیان هه‌ست به زوڵم و سته‌م بكات بكات ئه‌گه‌ر بتوانن به شێوه‌یه‌كی زیره‌كانه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت .
له‌به‌ر ئه‌وه هه‌ندێ ئامۆژگاری سه‌ره‌كی هه‌به بۆ هاوسه‌ره‌كان ده‌توانن به ئاسانی كێشه‌كانی خۆیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن :
. قسه‌كردن به ڕوونی : یه‌كێك له گه‌وره‌ترین كێشه‌كان له نێوان هاوسه‌ره‌كان ئه‌وه‌یه كاتێ كه كێشه‌یه‌ك له نێوانیان ده‌بێ ، ئه‌وا به ڕوونی قسه له‌گه‌ڵ یهكریت ناكه‌ن و هه‌ریه‌كه‌یان ده‌یانه‌وێ هه‌ستی به‌رامبه‌ره‌كه‌ی به نهینی بخوێنێته‌وه .
له‌به‌ر ئه‌وه پیویسته له‌سه‌ر هاوسه‌ره‌كان به ئه‌وپه‌ڕی بێ شه‌رمی و ڕوونیه‌وه كێشهكاو نهێنیه‌كانی خۆیان بۆ یه‌كتری باس بكه‌ن و له یه‌كتری نه‌شارنه‌وه .
. دووركه‌تنه‌وه له قسه‌نه‌كردن له‌گه‌ڵ یه‌كتری : زۆر جاری وا هه‌یه ژن و مێرد بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر قسه له‌گه‌ڵ یه‌كتری ناكه‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وا هه‌ست ده‌كه‌ن به‌ن شێوه ده‌توانن به باشی بیر بكه‌نه‌وه و یزاتر هه‌ستیان بۆ یه‌كتری بجووڵێت ، به‌لام ئه‌مه كارێكی هه‌ڵه‌یه و چاره‌سه‌ری كێشه‌كان ناكات .
. قبووڵ كردنی ڕه‌خنه‌و دوای لێبووردن كردن : داوای لێبووردن كردن یه‌كێكه له باشترین ڕێگاكان بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان ، له‌هه‌مان كاتیش‌دا توانای به‌رگه‌گرتنی ره‌خنه‌و پێشنیاره‌كانی هه‌بێ كاتێ كه بۆی پێشكه‌ش ده‌كه‌ن .
…
سەرچاوە:rojana.net
_________________________________