ئه‌و خواردنانه‌ی‌ ده‌بنه‌هۆی‌ به‌هێزی‌ ئێسك

2015101200343944746

ئیسك یەكێكە لەسیستمە گرنگەكان كە یارمەتی جەستەدات، لەبەرئەوە پێویستە گرنگی پێبدرێتو پارێزگاری لێبكرێتو بەهێز بكرێت، ئەو هێزەش پێویستی بەكۆگاكردنی كانزای دیاریكراو دەبێت تاكو لەكەمو كوڕیەكان پارێزراوبێت.

بەر لەتەمەنی 30 ساڵی گرنگە مرۆڤ بایەخ بەئێسكی بداتو لەدوای ئەو تەمەنە ژنان زیاتر لەپیاوان دوچاری گرفتی ئێسك دەبن یەتایبەتی چڕی ئێسك، بۆ ئەو مەبەسەتە ماڵپەڕی 24ae ئاماژەی بەچەند خۆراكێكی گرنگداوە بۆ بەهێزكردنی ئیسك:

  • قۆخی وشكراو: یارمەتی چارەسەركردنی پوكانەوەی ئێسك دەكاتو زیاتر چڕترو بەهێزتری دەكات چونكە قۆخ رێژەیەكی زۆر لەڤیتامین K تێدایەو هاوسەنگی كالسیۆمو مادەی پۆلیفینۆل دەپارێزێت كە دەبێتەهۆی پاراستنی ئێسك.
  • ماسی سەردین: ڤیتامین D تیدایەو دەوڵەمەندە بەترشە چەوری ئۆمیگا3، كە سەرچاوەیەكی بەهێزی كالسیۆمەو بەسودە بۆ ئێسك.
  • سەندی: یەكێكە لەمیوە دەوڵەمەندەكان بەڤیتامین Cخواردنی یەك سەندی لەسەدا 120 پیداویستی رۆژانەی جەستە بۆ ئەو ڤیتامینە دابیندەكات، ڤیتامین C هەڵدەستێت بەبەرهەمهێنانی كۆلاجینی پێویست بۆ تەندروستی ئێسكو وەك دژە ئۆكسیدێكی بەهێز كاردەكات.
  • چەرەسات: یەكێكە لەسەرچاوە نایابەكانی مەغنیسیۆم بۆ تەندروستی ئیسك، فستەق ڕێژەیەكی زۆر كالسیۆمی تێدایەوە هەروەها گوێز پۆتاسیۆمی تیدایە كە پێكهاتەیەكی گرنگە بۆ بەهێزكردنی ئێسك.
  • سپێناخ: هەمو توێژینەوەكان جەخت لەوە دەكەنەوە سپیناخ ڤیتامین K تێدایەو ئێسك لەشكان دەپارێزێت، هەورەها پارێزگاری لەچڕی ئێسك دەكاتو بەوە ناسراوە كە سەوزەیەكی دەوڵەمەندە بەكانزای كالسیۆم.

 

سه‌رچاوه‌:kurdiu.org


 _________________________________

You may also like...