لایهنێك له ژیانی گهورهترین هاككهر و بڕیاری له سێدارهدانی
هاككەری بەنێوبانگی جیهانی یەكێك لە ١٠ بەناوبانگترین هاككەرەكانی جیهان (حمزە بن دلاج) تەمەنی ٢٤ ساڵە و ئەندازیاری كۆمپیوتەرە بە ڕەگەز خەڵكی وڵاتی جەزائیرە بەڵام یەكێكە لە ١٠ بەناوبانگترین هاككەرانی جیهان
نزیكەی ٣ ساڵ پۆلیسی ئینتەرپوڵ بەدوای دەگەڕا، سەرەنجام لە ساڵی ٢٠١٣ لە تایلەند دەستگیركرا لە كاتەی بە نیازی گەشت كردن بوو ئەمیش دوای ئەوەی پۆلیسی فیدڕاڵی ناسراو بە ” FBI ” چاودێریەكی زۆری خستبوویە سەر و بە هاوكاری دەزگا هەوڵگریەكانی تایلەند لە بانكۆك دەستگیر كرا و ئەوەی سەیر بوو لە كاتی دەستگیر كردنەكەی خەندە لەسەر لێوانی نەدەپچرا و بەردەوام دەمی بە خەندە بوو.
بەڵام دوای ٣ ساڵ لە دەستگیر كردنی ئەمڕۆ چەند پێگەیەك بڵاویان كردەوە كە سزای لە سێدارەدانی بۆ دەرچووە و بەم نزیكانە دەگوازرێتەوە ئەمریكا بۆ جێبەجێ كردنی سزاكەی، نزیكەی ٢١٧ بانكی جیهانی هاككردبوو لەم بانكانەدا زیاتر لە ٣.٥ ملیار دۆلاری بردبوو و زیاتر لە ٢٧٠ ملیۆن دۆلاری بەسەر وڵاتانی هەژار دابەش كردبوو بەتایبەتی فەڵەستین و دەوڵەتانی ئەفریقیا، ئەمە جگە لەوەی كە زیاتر لە ٨٠٠٠ پێگەی فەڕەنسی هاك كردبوو، یەكێك لە كارەكانی ئەوەبوو كە پێگەی فەرمی حكومەتی ئیسرائیلی هاككرد، دواتر ئیسرائیل داوای یارمەتی لێكرد بۆ بەهێزكردنی پێگەكەی بەڵام ڕەتی كردەوەو ڕازی نەبوو بە تایبەت ئەو كاتەی یسرائیل كەوتە بە هێرشی هاككەران ئیسرائیل داوای هاوكاری لەم هاككەرە كرد بۆ ئەوەی یارمەتیان بدات لە بەرامبەر ئازاد كردنی بەڵام ئەم هاككەرە رەتی كردەوە.
ئەوەی جێگەی ئاماژە بۆ كردنە بڕیارە سەیرەكەی لە سێدارەدانی ئەم هاككەرەیە، چونكە زۆربەی ئەو هاككەرانەی دەستگیر دەكرێن دەزگا هەوڵگرایەكانی ئەمریكا بە تایبەتی ئێف بی ئای دەیانبەن بۆ خۆیان بۆ ئەوەی كاریان لەگەل بكەن و ناهێڵن سوودیان بۆ كەس هەبێت جگە لەوان، بەڵام ئەوەی جێگەی سەرسوڕمانە بڕیاری لە سێدارەدانیەتی ئەمەش لەوانەیە تەنها لەبەر ئەوە بێت كە عەرەبە، بەڵام بۆ چوونێكی تریش هەیە لەوانەشە.
……………….
سهرچاوه:bextewery.net
_________________________________