بزانه ئه‌م 8 وڵاته كامانه‌ن كه سوپایان نیه بۆ پارێزگاری
له كات و بارودۆخێكی ئێستا دا كه تێیدا ده‌ژین ، تا ئێستا پرسیوته كه ئایا وڵاتێك هه‌یه به بێ سوپا‌و سه‌ربازی تایبه‌ت بۆ پارێزگاری كردن ؟؟
وه‌ڵامه‌كه‌ی به‌ڵێ هه‌یه ، به گوێره‌ی بڵاوكراوه‌كانی ڕۆژنامه‌ی ته‌له‌گرافی به‌ریتانی ، ئه‌وه ئاشكرا كراوه كه كۆمه‌ڵێك له وڵاتی جیاواز هه‌ن كه خاوه‌نی سوپای تایبه‌ت نین له جیهان و زیاتر پشت به و‌ڵاتانی دراوسێ و و‌ڵاتانی دیكه ده‌به‌ستن بۆ پارێزگاری كردن له خۆیان .
له خواره‌وه ناوی ئه‌م 8 وڵاته بزانه :
. وڵاتی كۆسته‌ریكا : ده‌ستوری كۆسته‌ریكا ڕه‌تی كردۆته‌وه به بوونی سوپا له‌وه‌ته‌ی ساڵی 1994.
. لیشتنشاین : ته‌نها له‌كاتی شه‌ڕدا بڕیاریان داوه ئه‌م سوپایه پێك بێنن به‌ڵام له‌وه‌ته‌ی ساڵی 1868 ئه‌مه ڕووی نه‌داوه و به‌بێ سوپان .
. وڵاتی سامۆ : له‌وه‌ته‌ی درووست بووه سوپای نه‌بووه پشت ده‌به‌ستێ به نیوزله‌ندا بۆپارێزگاری كردنی .
. ئه‌ندۆرا : ئه‌ویش به‌هه‌مان شێوه پشت ده‌به‌ستێ به هه‌ریه‌كه له و‌ڵاتانی ئیسپانیا و فه‌ڕه‌نسا بۆ پارێزگاری به‌ڵام هه‌رگیز سوپای نه‌بووه .
. وڵاتی سانت لۆسیا قۆتین .
. دوورگه‌ی دۆمینیكا له ده‌ریای كاریبی له‌وه‌ته‌ی ساڵی 1981 ه سوپای نیه .
. كیریاتی : ئه‌م وڵاته ده‌كه‌وێته زه‌ریای ئه‌تڵه‌سی ، سوپای نیه‌و پشت ده‌به‌ستێ به هه‌ریه‌كه له و‌ڵاتانی ئوستڕالیا و نیوزله‌ندا .
. كۆماری ناورو : به‌هه‌مان شێوه له‌سه‌ر وڵاتی ئوستڕالیایه پارێزگاری لێ بكات .
……………
سه‌رچاوه:rojana.net
_________________________________