مانای لۆگۆ و ناوی: Mercedes-Benz

مانای لۆگۆ و ناوی:
Mercedes-Benz
::
مرسیدس كۆمپانیایه‌كی ئه‌ڵمانییه‌ بۆ به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبیلی خۆشگوزه‌رانان‌و پاسی بچكۆله‌‌و پاسی دوو نهۆمیی‌و هه‌ندێك جۆری لۆریی، ئێستا ئه‌و كۆمپانیایه‌ به‌شێكه‌ له‌ كۆمپانیای (Daimler AG)كه‌ پێشتر به‌كۆمپانیای(DaimlerChrysler AG) ناسرابوو خاوه‌نه‌كه‌شی (دایمله‌ر بینز) بوو، ئه‌و پیاوه‌ خاوه‌نی بیرۆكه‌ی داهێنانی یه‌كه‌مین ئۆتۆمبیل بووه‌ كه‌ به‌په‌ترۆل كار بكات سه‌ره‌تاش پێی ده‌ووترا ئۆتۆمبیلی بینز‌و ساڵی 1886 كارل بینزی دیزاینه‌ری ئۆتۆمبیله‌كه‌ بووه‌ خاوه‌نی پێشه‌نگیی داهێنان (برا‌وه‌ الاختراع)، بۆ یه‌كه‌مین جاریش ئۆتۆمبیلی بینز له‌ ساڵی 1901دا لێخوردرا.
لۆگۆی بینز كۆنترین لۆگۆی ئۆتۆمبیله‌ كه‌ ناسرابێت (ئه‌ستیره‌ سێ چوكڵه‌كه‌ی مانای هه‌ر سێ بواری ئاسمان‌و ووشكانی‌و ده‌ریایه‌ و ووشه‌ی مرسیدسیش ئاماژه‌یه‌ بۆ ناوی كچی ئیمیل یلینك كه‌ پێشبڕكێكانی كۆمپانیاكه‌ی ڕێكخستووه‌‌و زۆر گه‌شبین بوه‌ كاتێك ناوی كچه‌كه‌ی له‌ئۆتۆمبیله‌ پێشبركێكه‌ره‌كه‌ی ده‌ناو هه‌موو جار ده‌یبرده‌وه‌‌و بۆیه‌ ناوی مارسیدسیش بووه‌ هاوشانی لۆگۆی بینز‌و تا ئێستاش هه‌روا ماوه‌ته‌وه‌ . ئێستا باره‌گای كۆمپانیای دایك له‌ شاری شتوتگاردی باشوری ئه‌ڵمانیایه‌‌و ئۆتۆمبیله‌كه‌ش بۆته‌ ئۆتۆمبیلێكی گرانبه‌ها‌و كوالێتیه‌كی به‌رزی هه‌یه‌ له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا.

…………….
پۆست: ئه‌رسه‌لان میر


 _________________________________

You may also like...