ئەم گۆرانكاریە لە فەیسبوك دەكرێت
.
ئەندازیاران و بەرێوبەرانی تۆری كۆمەڵایەتی فەیسبوك گۆرانكاریەكیتریان لە ئاڵوگۆركردنی بەشی نامەكان درووست كردووە بە جۆرێك هەر هاورێیەك نامە بنێرێت لەگەڵ كەسێك نامە بنرێت و هاورێت نەبێت جێگاكانیان جیاواز دەبێت لەپێگەیشتنی نامەكەكان .
لە بەشی نامەكانی تۆری كۆمەڵایەتی فەیسبوك لە ئێستادا بۆ دوو بەش دابەشكراوەو بەشی یەكەم كە inbox ە تەنها ئەو نامانەی تێدا دەبێت كە لەلایەن ئەو كەسانەوە بۆت رەوان دەكرێت كە لەنێو لاپەرەكەت هاوڕێن ، بەڵام بەشێكیتر كە Other ە تایبەت كراوە بەو نامانەی كە لەلایەن ئەو كەسانەوە بۆت رەوان دەكرێت و لە لاپەرەكەی خۆیشت هاورێ نین .
بۆیە زۆرجار بەكارهێنەرانی تۆرەكە ئاگادارنین لەوەی كە نامەیتریان بۆ هاتوەو زۆرجار چەندین كات و رۆژی تێپەركردووە بەسەر نامەكان ، بەڵام بەرێوبەرانی فەیسبوك گۆرانكاریەكەیان لەسەرەتادا بەو شێوەیە لێكردوەو راشیانگەیاندووە لە داهاتوودا، بەشی (Other) بۆ (Message Requests) دەگۆردرێت .
……………………
سهرچاوه:kurdiu.org
_________________________________