5 ئامۆژگاری گرنگ بۆ پارێزگاری كردن له پاتری ئامێره‌كه‌ت
بۆ ئه‌وه‌ی پاتری مۆبایله‌كه‌ت به‌ره‌و خراپ بوون نه‌روات ئه‌وا ئاگاداری ئه‌م 5 رێنماییه ببه.
1-ئاگاداربه له تێچونی زیاد له پێویستی شه‌حن، ره‌نگه زۆر جار مۆبایله‌كه‌مان به كاره‌باوه بمێنێته‌وه زیاتر له %100 شه‌حن وه‌رگرێت، ئه‌مه زیان به مۆبایله‌كه‌ت ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام به‌و شێوه‌یه شه‌حن وه‌رگرێت ئه‌وا ورده ورده پاتری مۆبایله‌كه‌ت به‌ره‌و تێكچون ده‌روات.
2-پێش ئه‌وه‌ی بیكه‌یت به شه‌حنه‌وه چاوه‌رێ مه‌كه تا ده‌بێته %0 چونكه ئه‌مه زیان به پاتری مۆبایله‌كه‌ت ده‌گه‌یه‌نێت، ره‌نگه هه‌ندێك كات چاره‌سه‌ر نه‌بێت و ناچار بیت چاوه‌رێ بكه‌یت، بهلاَم چاوه‌روانی به ئه‌نقه‌ست زیان به مۆبایله‌كه‌ت ده‌گه‌یه‌نێت هه‌وڵبده پێش بوون به سفر بیكه‌یت به‌شه‌حنه‌وه.
3-به‌كارهێنانی مۆبایل له‌كاتێكدا كه بهشهحنهوهیه كارێكی هه‌ڵه‌یه، چونكه رێگه ده‌گرێت له‌وه‌ی زوو شه‌حن بێت و زیان به پاتری ده‌گه‌یه‌نێت، جگه له‌وه‌ی زیانی ته‌ندروستی بۆ خۆشت هه‌یه.
4-كاتێك تازه هاندێكی نوێ ده‌كریت، به‌هیچ جۆرێك كاری پێمه‌كه تا ته‌واو شه‌حن وه‌رده‌گرێت، كاتێك نوسراوه ته‌واو شه‌حن بووه بروا مه‌كه لێیبكه‌ره‌وه و دوباره بیكه‌ره‌وه به شه‌حنه‌وه ئه‌گه‌ر دوباره ره‌مزی نیشانه‌ی ته‌واوی پێدای ئینجا به‌كاریبهێنه و دایگرسێنه، ئه‌گه‌ر وانه‌بوو چه‌ند جارێك دووباره‌ی بكه‌ره‌وه ئه‌و كاره تا ته‌واو ده‌بێت.
5-ره‌نگه زۆرتان له‌م كاره سه‌رتان بسورمێت، بهلاَم سودێكی زۆری هه‌یه ئه‌گه‌ر له‌ماڵه‌وه كاتێك هه‌ست به لاوازبوونی پاتریه‌كه‌ت ده‌كه‌یت هه‌وڵبده‌یت بخه‌یته خوارووی به‌فرگره‌وه هه‌ڵیگریت بۆ ماوه‌یه‌ك، چونكه نوێی ده‌كاته‌وه.
…………….
_________________________________