هۆكار چییه كۆمپیتهرهكهمان بڕێكی كه‌متر رام به‌كارده‌هێنێت به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ توانای رامه‌كه و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ر
له بابه‌تی ئه‌م جاره باس له ئه‌و هۆكارانه ده‌كه‌ین كه والهكۆمپیوتهرهكهت ئه‌كات رامێكی كه‌متر به‌كاربێنێت به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ توانای رامه‌كه خۆی بۆ نمونه تۆ راامهكهت 6 گێگا بایته به‌لام كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت ته‌نها 5.8 به‌كار دێنێت یان كه‌متریش بۆ ئه‌وه‌ی بزانین ئایا كۆمپیتهرهكهمان وایه یان نا ئه‌وا كلیكی لای راست له‌سه‌ر my computer بكه و بچۆ بۆ Properties لیره‌دا زۆربه‌ی تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی كۆمپیته‌ره‌كه‌ت نوسراوه به‌لام تۆ بگه‌ری بۆ Installed memory (RAM
بۆ نمونه نوسراوه 4gb(3.5usable)i واته كۆمپیته‌ره‌كه‌ت 4 گێگا رامی هه‌یه ته‌نها ده‌توانری 3.5 گیگا به‌كاربهێنرێت (ئه‌گه‌ر وانهنوسرابوو كێشه‌ت نییه وازی لێبێنه) هۆكاره‌كانی ئه‌مه چین؟
1-ئه‌و ئامێرانه‌ی كه له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت داتبه‌زاندووه هه‌روه‌ها بڕی ئه‌و ڕأمهی كه هه‌ریه‌كه له‌و ئامێرانه پێویستیانه
2- توانای مهزهبۆردهی كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت بۆ هاندڵ كردنی رامهكهت
3-فێرژنی بایۆسهكهت و رێكخستهنهكهی(setting)
4-فێرژنی ویندۆسه‌كه‌ت بۆ نمونه ئه‌گه‌ر ویندۆس 7 ستارتهرت دابهزاندبی ئه‌وا له 2 گیگابایت رام زیاتر ناخوێنهتهوه ئه‌گه‌ر بێت‌و كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت 8 گێگاش بێت
5-چه‌ند ڕیكخستنێكی تری سیسته‌م
چاره‌سه‌ری :-
1- له‌وه‌یه كێشه‌كه له‌وه‌وه بێت كه رامی ته‌واوه‌تیت نهدابیتی له ڕكخستنی كۆمپیوته‌ره‌كه‌تدا به‌م شێوه‌یه چاره‌ی به
كلیك بكه له ستارت و له ناو سیرچ بنوسه msconfig ویندۆیه‌ك ده‌كرێته‌وه بچۆ به‌شی boot پاشان بچۆ سه‌ر
advance options ئه‌گه‌ر maximum memory سه‌حی لێدرابوو ئه‌وا سه‌حه‌كه لاده‌و كرته بكه له ok كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت رێستارت بكه‌ره‌وه
2- ئه‌گه‌ر كێشه‌كه له بایۆسهكهدا هه‌بوو
یه‌كه‌م:- میمۆری رێماپینگ داگیرسێنه(memory remapping) ئه‌ویش پێویسته بچینه ناو بووته‌وه واته چۆن ئه‌چیه ناو فۆرماتهوه ئه‌ویش ئاوایه(هه‌ر كۆمپیوته‌ره‌و به جۆرێك ئه‌چیته ناوبایۆسهوه یان رێكخستنی بایۆسه‌وه كه سه‌ره‌تا كۆمپیته‌ره‌كه‌ت هه‌ڵ ئه‌كه‌ی پێت ئه‌لی ده‌ست به كام دووگمهدا بنێ بۆ چونه ناوی له‌وانه‌یه یه‌كێك بێت له‌مانهF1 F2 F10 F12 ESC DEL) میمۆری رێماپینگ واده‌كات كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت بچیته ناو رامی زیاترهوهو هه‌موو رامه‌كه به‌كاربێنی له‌كاتی پێویستدا ناوی میمۆری رێماپینگ له كۆمپیوته‌رێكه‌وه بۆ یه‌كێكی تر جیاوازه بۆی هه‌یه ناوی memory extension بیت یان ناوێكی تری هه‌بێت كه ئه‌مه له‌وه‌یه كێشه بۆ هه‌ندێكتان دروست بكات پێویسته ئه‌وه‌ش بزانی هه‌ندێ جۆری كۆمپیوته‌ر له بنه‌مادا میمۆری ریماپینگیان نییه ئه‌وه‌ش تایبه‌تمه‌ندیه كه و هه‌موو كۆمپیتهریك نیه‌تی
دووه‌م :- گۆرینی قه‌باره‌ی (AGP video aperture) ئه‌میش به‌هه‌مان شێوه له بایۆسه‌وه ده‌كری مه‌به‌ستیشمان له‌م ناوه ئینگلیزیه بڕی ئه‌و رامهیه كه تایبه‌ت كراوه به كارتی شاشه‌ی كۆمپیته‌ره‌كه‌ت بۆ ئیشپێكردنی و ئه‌مه بلۆك ده‌كری واته كۆمپیته‌ره‌كه‌ت ناتوانی بۆ شتی تر به‌كاری بێنێت تۆ ئه‌گه‌ر زۆر بوو ده‌ستكاری بكه ستاندارهكهی به‌م شێوه‌یه‌یه
"32MB,""64MB,""128MB,"and "Auto."
سێێه‌م:- له‌وه‌یه كێشه‌كه له رامه‌كه خۆیدا بێت وه‌ك ئه‌وه‌ی مۆدێلێكی باش نه‌بیت یان شێوازی دامه‌زراندنی رامه‌كه له شوێنی خۆی واته په‌یوه‌ندی به هاردوێره‌وه هه‌بێت كه من زۆر له‌سه‌ری ناڕۆم