★ — سیستەمە ئیشپێکردن — ★

★ — سیستەمە ئیشپێکردن — ★
گەشەپێدەران پێویستییان بە چەند ئامرازێکی تایبەت هەیە (وەکو وەرگێڕەکان و ئەو ڕیزە فەرمانانەی کە لەناو GNUدا بوونیان هەیە) بۆ ئەوەی چەند نەرمەکاڵایەک دابڕێژن کە بتوانێت گفتوگۆ لەگەڵ (ناووک)دا بکات. ئەوان هەم پێویستیان بە ئامرازەکان دەبێت و هەم پێویستیشیان بە نەرمەکاڵاکان دەبێت بۆ ئەوەی دواتر بە ئاسانی لە دەرەوەی نەرمەکاڵاکاندا بتوانن بچنە ناو (ناووک)ەوە دوای ئەوەی کە نەرمەکاڵاکە کۆدکرا و دامەزرا.
ئەم کۆمەڵە ئامرازانە، لەگەڵ (ناووک)دا کۆدەکرێنەوە و دواتریش (سیستەمە ئیشپێکردن)ێک پێکدەهێنن. گشت بەکارهێنەران کاتێک دەچنە ناو ئامرازی (تەرمیناڵ – Terminal یاخود Command line) وەکوو ئەوە وایە لەناو (سیستەمە ئیشپێکردن) بن هەروەکوو پێشتر باسمان کرد، بەکارهێنەر توانای ئەوەی هەیە بەبێ ئەوەی (Boot) ببێتە ناو جەرگەی (سیستەمە ئیشپێکردن) دەست بەسەر هەموو شتێکدا بگرێت، ئەمە تەنها باسێکە، چونکە بەکارهێنەر دوای ئەوەی شاشەی (BIOS) تێدەپەڕێنێت ئیتر (سیستەمە ئیشپێکردن) دەست بە ئیشی خۆی دەکات، بەڵام لە (لینوکس)دا پێش ئەوەی بچیتە ناو جەرگەی سیستەمەکەوە دەتوانیت هەر لە دوای شاشەی (BIOS)ەوە بچیتە نێو (Command line)ەوە.
(لینوکس) چەندین ئامرازی بەهێز دەخاتە بەردەست گەشەپێدەران بۆ ئەوەی نەرمەکاڵاکانیان درووستبکەن، ئامرازەکان وەک: ئەو دابەشکراوانەی کە تایبەتن بە گەشەپێدەران (کە هەموو شتێک تێیدا ئامادەکراوە و گەشەپێدەر خۆی باشتر لێی تێدەگات و خۆشی هەر ئەوەی دەوێت)، نەرمەکاڵای تایبەت بۆ نووسینی کۆد (Editor), وە چەندین وەڕگێر کە نەخشەکێشراون بۆ ئەوەی پارچە کۆدەکانی گەشەپێدەر وەربگێڕێت بۆ شتێک کە (ناووک) بتوانێت کارەکانی خۆی لەگەڵی ئەنجامبدات.

 _________________________________

You may also like...