لینوکس یان لینێکس یان لێنکس ؟ یاخود لینوس یان لێنوس یان لێنس ؟

سڵاوی خوای گه‌وره‌تان لی بێت 

لینوکس یان لینێکس یان لێنکس ؟ یاخود لینوس یان لێنوس یان لێنس ؟
لەلامان ڕوونە کە دۆزەرەوە و دامەزرێنەری سیستەمی (Linux) کێیە، بەدڵنیاییەوە (Linus Torvalds)ە.
(تۆرڤاڵدس – Linus Torvalds) کابرایەکی (فینلەند)ییە، ناوی (Linux)ی لەناوی خۆیەوە هێناوە، ناوەکەش (سویدی)یە.
بەدڵنیاییەوە چۆنییەتی ووتن و خوێندنەوەی لە زمانێکەوە بۆ زمانێکی تر جیاوازە، شێوازی ووتنەکەی بە ئەڵمانی یاخود فینلەندی یاخود ئینگلیزی یاخود بە هەر زمانێکی تر بێت ئەگۆڕدرێت *دەگۆڕدرێت بەپێی زاری کەسەکە.
بەڵام ئەگەر بێینە سەر ڕێڕەوێکی ستانداردانە، پێویستە هەمووی بە یەکشێواز بخوێندرێتەوە، ئەبێ بزانین کە ووشەی (Linux) بەتەنها پێشتر بوونی نەبووە و مانای نییە، (Linux) لە (Linus)ەوە هاتووە، جا بۆ ئەوەی شێوازی ووتنەکەی بزانیت، پێویستە لەناوەکەی پێشتری بکۆڵیتەوە چونکە لەوەوە هاتووە..

شیکردنەوەی ناوی Linus :
شێوازی ووتنەکەی بە ئەڵمانی: LEE-nuws(لینو(وو)س) ، بە ئینگلیزی: LIE-nəs(ڵاین(ە-ێ)س)، ووشەی سەر زار ناتوانرێت پڕبەپێستی خۆی بە نووسین بنووسرێت، پیتی ڵ یاخود ێ یاخود وو نابێ بە تەواوی بخوێنرێنەوە،(هەندێ لەم و هەندێ لەو) نیوەی لە پیتی(ێ) و نیوەکەی تریشی لەپیتی (و)، وە پێویستە کورت بن.
وە بە یۆنانی: لینۆس Λινος بە واتای (کەتان) دێت، لە ئەفسانەکانی گریکدا(یۆنان) لینۆس کوڕی خودای (ئاپۆڵۆ)یە.
ئەو ووڵاتانەی کە ناوی Linus بەکاردێنن: یۆنان ، ئەڵمانیا، سوید، نەرویج و دانیمارک و سویسرا.
شێوازی ووتنی Linux :
شێوازی ووتنەکەی بە زمانی ئینگلیزی: lɪnəks / lin-əks کە بەکوردی دەکاتە : (لینێکس) 

smile emoticon


وە زۆرجاریش لەزاری خەڵکییەوە بەم جۆرە دەیبیستین LIH-nuhks (لینوکس)

(لینوس تۆرڤاڵدس) گرنگی بە چۆنییەتی ووتنەکەی نەداوە، وە لەکاتی ئەنجامدانی چاوپێکەوتنێک لە زاری خۆیەوە دەڵیت: “گرنگی نادەم کە خەڵکی چۆن بانگم دەکەن”.
وە لێرەوە دەتوان بەشێوەی (دەنگ) گوێبیستی (لینوس تۆرڤاڵدس) بن کە چۆن دەڵێت (لینێکس):
*جا کەس نەیەت هەڵەی ڕێزمانی لەم و لەو بگرێت، کابرا پێی خۆشە بڵێ لیتەڕەماش, جا ئەگەر بەدوای وەڵامی ڕاستتدا دەگەڕێیت ئەتوانی بەم شێوەیە بیڵێیت.
سوپاس
Mohammed B. Hawrami#




 _________________________________

You may also like...