فێربوونــی HTML – پێشه‌كى !

سڵاوی خوای گه‌وره‌تان لێ بێت 
پێشه‌كـــــی: 
لێره‌ به‌ كورتی باسی ئه‌وه‌ ئه‌كه‌ین كه‌ برای بچووتان (فه‌رمان تاریق ساڵح ) ده‌وره‌یه‌ك ده‌كاته‌وه‌ له‌سه‌ر ئێچ تی ئێم ئێڵ. به‌ پێویستم زانی به‌ نووسین هه‌ر جاره‌ و بابه‌تێك به‌ نوویسن له‌سه‌ر ( HTML ) وه‌ له‌ كۆتایدا كۆی ده‌كه‌ینه‌وه‌ و ده‌یكه‌ین به‌ كتێب. ئه‌گه‌ریش كرا دوای ئه‌وه‌ كتێبه‌كه‌ به‌ ڤیدیۆش باس ده‌كه‌ین. هیوادرام به‌سوود بێت بۆ ئێوه‌ی خۆشه‌ویست .
پێشه‌كی ده‌وره‌كه‌ :
زۆرێك له‌ خه‌ڵكی وا ده‌زانن درووستكردنی په‌ڕه‌ی وێب ( Web Page ) زۆر قورسه‌، ئه‌مه‌ ڕاست نیه‌. هه‌موو كه‌سێك ده‌توانێت فێربێت كه‌ چۆن په‌ڕه‌ی وێب درووستبكات. ئه‌گه‌ر هه‌موو وانه‌كان كه‌ له‌ داهاتوودا دایده‌نێن تۆ به‌ به‌ جوانی بیخوێنیته‌وه‌ و ڕاهێنانی له‌سه‌ر بكه‌یت، ئه‌وا ده‌توانی له‌ ماوه‌ی یه‌ك كاتژمێردا په‌ڕه‌یه‌كی وێب بۆ خۆت درووست بكه‌یت.
كۆمه‌ڵێك كه‌سان هه‌ن كه‌ وا ده‌زانن كه‌ درووستكردنی په‌ڕه‌ی وێب پێویستی به‌ به‌رنامه‌ی زه‌خم و باش هه‌یه‌ كه‌ ئه‌مه‌ش ڕاست نیه‌. ڕاسته‌ به‌رنامه‌ی زۆر هه‌یه‌ كه‌ خۆی بۆت درووست ده‌كات به‌ڵام ئه‌گه‌ر بته‌وێت به‌شێوه‌یه‌كی ڕاست و درووست په‌ڕه‌ی وێب درووست بكه‌یت، ئه‌وا ده‌بێت خودی خۆت به‌و كاره‌ هه‌ڵسیت وه‌ شكوور گه‌شه‌پێدانی په‌ره‌كانی وێب ئاسانه‌ وه‌ تووله‌كانیشی ئاماده‌ن بۆت و به‌ خۆڕاییه‌.
ئامانجی ئه‌م ده‌رسانه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ پێشه‌كییه‌‌كی چاك و باشت بداتێ كه‌ چۆن په‌ڕه‌ی وێب درووست ده‌كرێت وه‌ وانه‌كان له‌ سفره‌وه‌ ده‌ست پێده‌یكه‌ین. وه‌ هه‌روه‌ها‌ هیچ داواكراو نیه‌ كه‌ هیچ زمانێكی پرۆگرامسازی بزانیت. وانه‌كان ناتوانن هه‌موو شتێكت فێر بكه‌ن، به‌ڵكو خۆت ده‌بێت تاقی بكه‌یته‌وه‌ و ڕاهێنان بكه‌یت به‌ڵام دڵگیران مه‌به‌ گه‌شه‌پێدانی په‌ره‌ی وێب یه‌كێكه‌ له‌ هه‌ره‌ كاره‌ به‌چێژه‌كان .
له‌ كۆتایدا هیوادرام له‌ به‌سوود بێت بۆتان وه‌ له‌ هه‌ڵه و كه‌موكورتیمان ببورن .
براتان فه‌رمان تاریق ….
#Th3_XM0sl1m

 _________________________________

You may also like...